له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كان له‌ مانیز گردبوونه‌وه‌ ئه‌نجامدرا

ژنانی خوێندكاری كوردستانی (ژه‌خه‌كه‌) له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، له‌ شاری مانیزی ئه‌ڵمانیا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.

ژه‌خه‌كه‌ ئێواره‌ی رۆژی 3ی شوبات میتینگێكی سازكرد و یه‌كێتی خوێندكارانی كوردستان (یه‌خه‌كه‌)ش پشتگیری كردن.

له‌ چالاكیه‌كه‌دا پلاكارد به‌ نوسراوی "به‌سه‌ فاشیزمی توركیا" ، "مه‌خمور" و "شه‌نگال" هه‌ڵدران. له‌سه‌ر ناوی ئاماده‌كاران راگه‌یه‌نراوێك خوێندرایه‌وه‌ و تیایدا هێرشه‌كانی شه‌وی 1ی شوباتی بۆ سه‌ر مه‌خمور، شه‌نگال و رۆژئاوا شه‌رمه‌زار كران.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كرابوو، كه‌ وه‌ك ژنانی كوردستانی ئه‌و هێرشانه‌ قه‌بوڵ ناكه‌ن و داوا له‌ هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كراوه‌ كه‌ به‌ر به‌و هێرشانه‌ بگرن.

هه‌روه‌ها داوا له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیاش كرا كه‌ گرێبه‌سته‌كانی چه‌ك له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و راگه‌یه‌نرا، "به‌تایبه‌تی ژنانی كورد له‌ گۆڕه‌پانه‌كان خاوه‌نداری له‌ به‌هاكانیان بكه‌ن و درێژه‌ به‌ به‌رخودان بده‌ن".

چالاكوانه‌كان داوایان له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد كه‌ هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ بگۆڕێت و نه‌بێته‌ هاوبه‌شی ئه‌و پاكتاوكارییه‌.

گردبوونه‌وه‌كه‌ بۆ نزیكه‌ی كاتژمێرێك درێژه‌ی هه‌بوو.

 

هـ . ب