له فستیڤاڵی فیوژن له لارز ٢٠ هه‌زار ئاڵای یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌ڵدران
له فستیڤاڵێك له شاری لارزێ له ویلایه‌تی مه‌كلێنبورگ-ڤۆرپۆمێرن له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا ٢٠ هه‌زار ئاڵای یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌ڵدران.
له فستیڤاڵێك له شاری لارزێ له ویلایه‌تی مه‌كلێنبورگ-ڤۆرپۆمێرن له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا ٢٠ هه‌زار ئاڵای یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌ڵدران.
مۆری شۆڕشی رۆژئاوا له فستیڤاڵی فیوژنی ٢ی ته‌مموز درا. به‌پێی رێكخه‌ران نزیكه‌ی ٧٠ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له فستیڤاڵه‌كه‌دا كرد. به بۆنه‌ی ١٩ی ته‌مموز ١٠هه‌مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا له فستیڤاڵه‌كه‌دا ٢٠ هه‌زار ئاڵای یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌ڵدران.
كه‌مپینه‌كه به پشتیوانی هاوپه‌یمانی كه‌س و كه‌سایه‌تی خۆجێییه ئه‌ڵمانی و نه‌مسایی سه‌ر به رێكخراوی ئینته‌رناسیۆناڵیست لینك (چه‌پی شۆڕشگێڕز ئا ئێڵ) كراوه.
رێكخراوه‌كه ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"١٩ی ته‌مموزی ٢٠١٢ وه‌ك سه‌رتای شۆڕشی رۆژئاوا په‌سه‌ندكراوه. له رووی مێژووییه‌وه پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته كه له ماوه‌ی ١٠ ساڵدا له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌ركه‌وت. له ناوچه‌ی شه‌ڕ و ماڵوێرانی بووه تۆوی خاكێكی جیاواز. له‌سایه‌ی وزه‌یه‌كی بێكۆتایی و مرۆڤه‌كان و تامه‌زرۆیی ئه‌وان ره‌نگه هزری كۆنفیدراسیۆنێكی دیموكراتیك به‌سه‌ر پارچه‌بوونی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستیدا سه‌ربكه‌وێت. شۆڕش به تێكۆشان له دژی دواكه‌وتوویی جیهادییه‌كانی داعش و ده‌سه‌ڵاتداری تورك به به‌خشینی ژماره‌یه‌كی زۆر گیانبه‌ختكردووه سه‌لمێنرا. هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕێكی تر له رۆژئاوا ده‌كرێت. له تێكۆشانی مان و نه‌ماندا بۆ هێنانه سه‌رهۆشی مرۆڤی جێگره‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رده‌وام سود له ناكۆكییه ئیمپریالیستییه‌كان وه‌رگیراوه. ئێمه ده‌مانه‌وێ سوپاسی ئێوه بكه‌ین: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێوه داعشتان پارچه پارچه‌كرد و ئێزدییه‌كانتان له پاكتاو و كۆمه‌ڵكوژی ررزگار كرد.
بۆ هێز و به‌رخودانی ئێوه له دژی ئیمپریاڵیزم و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی ئێمه سپاسی ئێوه ده‌كه‌ین. بۆ تیۆری و پراكتیكی فیمینیست كه ئێمه له ئێوه‌وه فێربووین، سپاسی ئێوه ده‌كه‌ین. به تایبه‌تی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سایه‌ی ئێوه هیوای جیهانێكی باشتر هێشتا ماوه ئێمه سپاسی ئێوه‌ده‌كه‌ین".
هـ . ب