له گرتووخانه‌ی بونیان ئه‌شكه‌نجه به‌كارده‌هێنرێت‘
رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ردانی گرتووخانه‌ی جۆری تی بونیانیان كرد و رایانگه‌یاند، له گرتووخانه‌كه ئه‌شكه‌نجه به‌كارده‌هێنرێت.
رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ردانی گرتووخانه‌ی جۆری تی بونیانیان كرد و رایانگه‌یاند، له گرتووخانه‌كه ئه‌شكه‌نجه به‌كارده‌هێنرێت.
چوكورڤا تووای-ده‌ر، لقه‌كانی ئیهه‌ده و ئۆهه‌ده‌ی مێرسین چوونه سه‌ردانی ئه‌و زیندانیانه‌ی له گرتووخانه‌ی جۆری تی بونیان له قهیسرهیه راگیراون.
پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ زیندانیان كۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، كه سه‌رژمێری به‌سه‌ر پێوه به‌سه‌ر زیندانیاندا ده‌سه‌پێنرێت، كاتێكیش زیندانیان ئه‌و بابه‌ته ره‌تده‌كه‌نه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێده‌كرێت و له زیندانیان ده‌درێت.
پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ شابان كایگوسوز دیداریان ئه‌نجامدا. كایگوسوز به رێژه‌ی 90% كه‌مئه‌ندامه و ده‌ستێك و قاچێكی نییه. پارێزه‌ران وتیان كه كایگوسوز ئه‌مه‌ی وتووه " له یه‌ك مانگی رابردووه‌وه هه‌موو رۆژێك هێرش ده‌كرێته زیندانیان و هه‌موو زیندانیانی ناو هۆڵه‌كان بریندارن. كاتژمێر 9ی ئه‌م به‌یانیه‌ش له زیندانیاندا. له‌و دۆخه‌دا له زیندانیه‌ك به ناوی ڤه‌یسه‌ڵ زه‌نگین درا و به هۆی لێدانه‌وه زه‌نگین ده‌له‌رزێت، ده‌ڕشێته‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه نه‌كراوه".
پارێزه‌ران باسیان له‌وه‌شكرد، كه زیندانیانی دیكه‌ش هه‌مان شتیان وتووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه لانیكه‌م سزای دیسپلین به‌سه‌ر 50 زیندانیدا سه‌پێنراوه، پاسه‌وانانی زیندان له كاتی سه‌رژمێریدا پشێوی ده‌نێنه‌وه و پاسه‌وانه‌كان هه‌م سوكایه‌تی به زیندانیان ده‌كه‌ن و هه‌م به له‌قه و بۆكس له زیندانیان ده‌ده‌ن.
پارێزه‌ران ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، كه به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه زیندانیه‌ك به ناوی فه‌تحوڵا هازار ف‌ت‌ق له سكیدا دروست بووه و له خۆیدا ریخۆڵه‌كانی هازار هاتوونه ده‌ره‌وه.
پارێزه‌ران باسیان له‌وه‌كردووه، كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر هه‌وڵیانداوه به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانه‌كه نه‌یویستووه بیانبینێت و پاسه‌وانه‌كانیش به بێڕیزیهوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران كردووه.
هـ . ب