له‌ مادرید له‌ دژی ناتۆ رێپێوانێك ئه‌نجامدرا

گروپی دیفێند رۆژئاوا له‌ مادرید به‌شداری له‌ رێپێوانێك له‌ دژی ناتۆ كرد. گروپه‌كه‌ بازرگانی چه‌په‌ڵی نێوان وڵاتانی ناتۆ و ده‌وڵه‌تی توركی له‌سه‌ر گه‌لی كورد ئاشكرا كرد، هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی ئازادی نیشاندا.

به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ناتۆ كه‌ له‌ مادریدی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت لایه‌نه‌ دیموكراته‌كان، ئاشتیخوازه‌كان و چه‌پگره‌كان له‌ دژی هه‌بوونی ناتۆ و شه‌ڕی ئیمپرالیستی رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریان سازكرد.

گروپی ئینته‌ر ناسیۆناڵیستی دیفێند رۆژئاوا له‌ مادرید به‌شداری رێپێوانی پشتیوانی له‌ كوردستان بوو و په‌یوه‌ندییه‌ چه‌په‌ڵه‌كانی ناتۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك و هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی سه‌ر كوردستانی شه‌رمه‌زار كرد.

چالاكوانان كه‌ رژێمی فاشیستی ئه‌ردۆغانیان شه‌رمه‌زاركرد، پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌لی كورد و گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان نیشان دا.

له‌چالاكیه‌كه‌دا له‌ دژی ناتۆ هه‌روه‌ها بۆ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆر واژۆ كۆكرایه‌وه‌.

هـ . ب