له‌ موسڵ شه‌ش چه‌ته‌ی داعش كوژران

له‌ موسڵ له‌ هێرشێكی ئاسمانی سوپای عێراقدا شه‌ش چه‌ته‌ی داعش كوژران.

وته‌بێژی سوپای عێراق یه‌حیا ره‌سوڵ سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ دژی داعش زانیاری راگه‌یاند.

یه‌حیا ره‌سوڵ له‌ تویتێكدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئه‌م زانیارییه‌ی خسته‌ڕوو: "له‌ نزیك گوندی شێخ یونسی سه‌ر به‌ موسڵ، شه‌ش چه‌ته‌ی داعش كه‌ ده‌ستنیشان كرابوون، له‌ لایه‌ن هێزی ئاسمانیه‌وه‌ كوژران".

سه‌رله‌به‌یانیش وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌میر نوری رایگه‌یاندبوو، كه‌ چه‌ته‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ی ریازی كه‌ركوك هێرشی خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدراڵیان كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا دوو پۆلیس كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ برینداربووه‌.

هـ . ب