له‌ پاریس داوای هه‌ڵوێست و به‌رخودانی هاوبه‌ش كرا

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ پاریس كه‌ له‌لایه‌ن جه‌ده‌كه‌-فه‌وه‌ له‌ پاریس رێكخرا، داوای هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كرا و په‌یامی ئه‌وه‌ی كه‌ خۆڕاگری ده‌كه‌ن درا.

كۆمه‌ڵگای دیموكراتی كورد له‌ فه‌ره‌نسا (جه‌ده‌كه‌-فه‌) له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی رۆژئاوا، په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له‌ كوردستان و هێرشه‌كان به‌ رێگه‌ی ناتۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد. كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كورد له‌ پاریس ئه‌نجامدرا. په‌رله‌مانتاری پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسا ژان پۆل لیكۆك، نوسه‌ر پاتریسیا فرانسیسچی، نوێنه‌ری رۆژئاوا له‌ پاریس خالید عیسا و وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی جه‌ده‌كه‌-فه‌ عه‌گید پۆلاد وته‌یان پێشكه‌ش كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین رۆژنامه‌وانیش به‌شداربوون.

عه‌گید پۆلاد به‌ كورتی باسی له‌ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا كرد و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر به‌كارههێنانی چه‌كی كیمیایی سوپای داگیركه‌ر له‌ دژی گه‌ریلاكان كرد. پۆلاد وتی، كه‌ توركیا له‌به‌ر چاوه‌كانی جیهان له‌ هه‌وڵی داگیركاریدایه‌ به‌ڵام كه‌س ده‌نگی لێوه‌نایات به‌رامبه‌ر دڕنده‌ییه‌كه‌ی.

پۆلاد ئاماژه‌ی به‌ رێككه‌وتن نوێ له‌گه‌ڵ توركیا كرد له‌ چوارچێوه‌ی ناتۆ و باسی له‌وه‌كرد، مێژوو دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام كوردان كوردانی پێشوو نین.

پۆلاد وته‌كانی، "من به‌ راگه‌یاندن رێككه‌وتنی نوێ بۆ چوونه‌ ناو ناتۆ كه‌ رێ بۆ فینله‌ندا و سوید ده‌كاته‌وه‌ دڵخۆشم"ی به‌ بیرهێنایه‌وه‌ به‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ به‌و رێككه‌وتنه‌، له‌ باره‌ی ناتۆ كورد ده‌كرێنه‌ ئامانج و سه‌رباری هه‌موو دژواریه‌یكانیش كورد بۆ به‌ده‌سهێنانی مافه‌كانی تاكۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ تێكۆشان.

‘به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان بوه‌ستنه‌وه‌‘

په‌رله‌مانتاری پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسا ژان پاول جارێكی تر وتی، كه‌ پارته‌كه‌یان دۆزی كوردان به‌ ره‌وا ده‌بینێت و له‌گه‌ڵ كوردانن و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌ردۆغان كه‌وتووه‌ته‌ هه‌وڵی له‌ناوبردنی سیستمی ئیكۆلۆژیك، فیمینیست و جێگره‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژئاوا دامه‌زراه‌. لیكۆك باسی له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و شتانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ رووده‌ده‌ن مایه‌ی قه‌بوڵكردن نین و به‌م جۆره‌ دووا: "توركیا به‌ به‌كارهێنانی شه‌ڕی ئۆكرانیا و هێرشكردنه‌ سه‌ر كوردان هه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌ قه‌یرانی ئابوری و سیاسی رزگار بكات. ئێمه‌ ئه‌وه‌ قه‌بوڵ ناكه‌ین. ئێمه‌ دوێ له‌گه‌ڵ سیناتۆر پیه‌ر لۆرانت راگه‌یه‌نراوێكان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تا فه‌ره‌نسا ئه‌ركی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێت. هێرش له‌ دژی ژیانی پێكه‌وه‌یی كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته‌ هیوا بۆ ئێوه‌، قبوڵ نه‌كات".

‘سیستمی رۆژئاوایان بۆ خۆیان كردووه‌ته‌ ئامانج‘

نوێنه‌ری رۆژئاوا خالید عیسا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌ردۆغان سیستمی رۆژئاوا وه‌ك مه‌ترسی ده‌بینێت و بۆ ئه‌وه‌ش به‌ پاساوی تیرۆر هه‌وڵ ده‌دات بچێته‌ ناو رۆژئاواوه‌.  عیسا په‌یوه‌ندی پته‌وی ئه‌ردۆغان و سه‌رجه‌م گروپه‌ توندڕه‌وه‌ تیرۆریسته‌كانی به‌ بیرهێنایه‌وه‌ و كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌ستانه‌ی هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ دژی ئه‌ردۆغان نیشاندا و وتی، كه‌ به‌رخودانی رۆژئاوا به‌رده‌وام ده‌بێت.

هـ . ب