له‌ ستۆكهۆڵم له‌ دژی داواكارییه‌ ناڕه‌واكانی ده‌وڵه‌تی تورك رێپێوان ئه‌نجام ده‌درێت

له‌ شاری ستۆكهۆڵم له‌ به‌رامبه‌ر داواكارییه‌ ناڕه‌واكانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌ ٩ی ته‌مموزدا رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، له‌ دژی داواكارییه‌ ناڕه‌واكانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت. رێپێوانه‌كه‌ به‌ به‌شداری كه‌س و پارته‌ كوردستانی و سویدییه‌كان له‌ ٩ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ كاتژمێر ١٣:٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی نۆرا باتۆرگێتی ستۆكهۆڵوم ئه‌نجام ده‌درێت.

كوردستانیان و دۆستانیان له‌ سوید بانگه‌وازیان بۆ به‌شداری له‌ رێپێوانه‌كه‌ كرد.

هـ . ب