له‌ ئه‌ده‌نه‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری ٣٧ كه‌س چوار رۆژی تر درێژكرایه‌وه‌

ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری ٣٧ كه‌س كه‌ ٢٧ی حوزه‌یران له‌ ئه‌ده‌نه‌ له‌ ئۆپراسیۆنی دژی كۆمه‌ڵه‌ی كولتور و هونه‌ری بنه‌وش ده‌ستگیركرابوون بۆ ماوه‌ی ٤ رۆژی تر درێژكرایه‌وه‌.

داواكاری گشتیی كۆماری له‌ ئه‌ده‌نه‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌ باره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كولتور و هونه‌ری بنه‌وش له‌ ٢٧ی حوزه‌یران له‌ باره‌ی ٣٨ كه‌سه‌وه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنی دابوو. له‌ چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌دا كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی ئه‌ده‌نه‌یه‌، له‌ مێردین، مێرسین، وان و ئامه‌د له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵاندا ٣٧ كه‌س ده‌ستگیركرابوون. زانرا كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی "ئه‌ندامی رێكخراون" و "له‌سه‌ر ناوی رێكخراو كار و چالاكیان كردووه‌" ده‌ستگیركراون و له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان بڕیاری به‌ نهێنی هێشتنه‌وه‌ دراوه‌. ئه‌و ٣٧ كه‌سه‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌ده‌نه‌ راگیراون و هێشتاش وته‌یان وه‌رنه‌گیراوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان بۆ دوه‌م جار درێژبكرێته‌وه‌، هێنرانه‌ داد. له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتیی داگای سزای سوڵحی ئێشكگری ئه‌ده‌نه‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری ٣٧ كه‌سه‌كه‌ی بۆ چوار رۆژی تر درێژكرده‌وه‌. دواتر ٣٧ كه‌سه‌كه‌ جارێكی تر گواسترانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌ده‌نه‌.

ناوی ده‌ستگیركراوه‌كان:

هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ ئه‌ده‌نه‌ هێلین كایا و محه‌مه‌د كاراكاش، ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ عه‌بدولره‌حمان ئۆراڵ و ئه‌حمه‌د ده‌نیز، هاووته‌بێژانی ده‌به‌په‌ی ناوچه‌ی چوكۆروڤا شیلان تورگا و ئه‌نوه‌ر گوله‌ر، جێگیری سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌یحان فوندا بویروك و خه‌باتكارانی ناوه‌ندی كولتوری بنه‌وش ئیلیاس ئارزو، موراد گوربوز، سوعاد ئه‌كین و ژیان ساڤجی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی ئه‌ده‌نه‌ ئه‌حمه‌د ئاكدۆغان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په‌ مه‌زڵوم گۆك، چالاكوانی ته‌ژه‌ئا ئه‌مه‌توڵا ئاكچرای و سه‌ڤه‌ر ئوزون، هاوسه‌رۆكانی كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی و هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌سوكاریان شوێنبزر بوون له‌ به‌حری سپی (ئایكای-ده‌ر) سوبحیه‌ بایاڤ و ژیان ئاسڵان، مه‌عسوم ئوزون، زیلان چیچه‌ك، محه‌مه‌د ساروخان، خه‌یره‌دین ئۆز، محه‌مه‌د سه‌عید دیكمه‌ن، وه‌قاس دورگوت، ئه‌ڤین ئۆزبای، دیلان ییگیت، گوڵبه‌هار ئاكمان، یاشار ئاكمان، محه‌مه‌د سوڵمه‌ز، به‌دری شه‌نگول، زیلان تاش، ئایشه‌ سۆلمه‌ز، محه‌مه‌د ئایكوت، ره‌مه‌زان ده‌میرخان، عه‌بدوڵا ئایاڤ، ئایشه‌ ئیرماك، شیروان ئاكسۆی و تاجه‌دین باشار.

هـ . ب