له ئیسته‌نبوڵ گه‌نجێكی خه‌ڵكی كۆبانێ ده‌ستگیركرا
له ئیسته‌نبوڵ گه‌نجێكی خه‌ڵكی كۆبانێ به پاساوی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستگیركرا.
له ئیسته‌نبوڵ گه‌نجێكی خه‌ڵكی كۆبانێ به پاساوی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستگیركرا.
پۆلیسه‌كانی تورك له ئیسته‌نبوڵ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك كه گه‌نجێكی كۆبانێی تێدابوو. راگه‌یه‌نرا كه گه‌نجه‌كه به ناوی عه‌بدوڵا بۆزان به پاساوی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له‌سه‌ر فه‌یسبوك ده‌ستگیركراوه.
راگه‌یه‌نرا كه بۆزان له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی وێنه‌ی گه‌ریلا، به‌رخودانی حه‌سه‌كه، وێنه‌كانی شه‌هیدان و ئه‌و وتانه‌ی كه توركیا بووه‌ته گرتوخانه‌ی گه‌وره‌ی جیهانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
راو له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
ده‌وڵه‌تی تورك له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی راو ده‌كات.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخ له ٩ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢١ دا ٩٨ هه‌زار و ٧١٤ هه‌ژماری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له باره‌وه كراوه، له باره‌ی ٣٩ هه‌زار و ٦٠١ كه‌س لێپرسینه‌وه ده‌ستیپێكردووه، هه‌زار و ١٧٥ كه‌س ده‌ستگیركراون، ٥٢ كه‌سیش زیندانیكراون.
هـ . ب