له‌ ئیسته‌نبوڵ له‌ دژی گۆشه‌گیری چالاكی ئه‌نجامدرا

ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر له‌ ئیسته‌نبوڵ له‌ دژی گۆشه‌گیری دژواركراو له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چالاكی ئه‌نجامدا.

ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی چالاكییه‌كانی خۆی ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند:

"له‌به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیری جه‌سته‌یی كه‌ ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست، له‌ كه‌سایه‌تی رێبه‌رماندا، له‌ دژی ته‌واوی گه‌لی كورد ئه‌نجامی ده‌دات، ئێمه‌ ده‌ڵێین، ئێمه‌ ئه‌و له‌ تاریكیدا ده‌خنكێنین. له‌و ئاگره‌ی دایده‌گرسێنین، فاشیزمی ئه‌و ده‌ڕوخێنین و گه‌ل سه‌رده‌كه‌وێت.

ئێمه‌ له‌ كه‌سایه‌تی هاوڕێ زیلاندا هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش به‌ رێز و پێزانینه‌وه‌ به‌بیر ده‌هێنینه‌وه‌.

زانیاری له‌ باره‌ی چالاكییه‌كان به‌ پێشه‌نگایه‌تی ژنانی پرشنگی خۆر به‌م جۆره‌ن:

یه‌كینه‌كه‌مانمان له‌ ٢٥ ی حوزه‌یران له‌ رێگه‌ی په‌ندیكای ئیسته‌نبوڵ له‌ دژی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با چالاكی ئه‌نجامدا.

له‌چالاكیه‌كه‌دا وێستگه‌كه‌ كه‌ كاره‌بای ده‌دایه‌ شاڕێكه‌ و كارگه‌كانی ده‌وروبه‌ری سوتێنرا و دوای رووداوه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه‌ كران، به‌ڵام ئه‌و وزه‌یه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیست به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌ل دابوویه‌ كارگه‌كان بڕدرا.

له‌ ١٨ی حوزه‌یران له‌ گه‌رشه‌كی فیكرته‌په‌ی ئیسته‌نبوڵ كۆگای كه‌لوپه‌لی بیناسازی كۆمپانیاكانی بیناسازی كه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری بزوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ن له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانمانه‌وه‌ سوتێنرا.

تائه‌و كاته‌ی كه‌ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت چالاكییه‌كانمان له‌ به‌رزترین ئاستدا به‌رده‌وام ده‌بن".

هـ . ب