له‌باره‌ی كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌وه لێپرسینه‌وه ده‌ستیپێكرد
داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره له باره‌ی كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌وه به بانگه‌شه‌ی "پڕۆپاگه‌نده‌ی رێكخراو" لێپرسینه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد.
داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره له باره‌ی كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌وه به بانگه‌شه‌ی "پڕۆپاگه‌نده‌ی رێكخراو" لێپرسینه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد.
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره پێنجه‌م كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی به دروشمی "ئێمه چاره‌سه‌ریین، سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه" سازكرد. له چوارلای توركیا و له زۆر ناوچه‌ی جیهانه‌وه جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌شدارییان له كۆنگره‌كه‌دا كرد و به جۆشه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌جێ به بانگه‌شه‌ی "پڕۆپاگه‌نده‌ی رێكراو كراوه" له باره‌ی كۆنگره‌كه‌ی هه‌ده‌په‌وه لێپرسینه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد.
هـ . ب