له‌پێناو رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ردانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرا

نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ له‌ باره‌ی رێگرییكردن له‌ دیداری بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ردانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد و داوای كرد به‌په‌له‌ هه‌نگاو بنێن.

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی میزۆرپۆتامیا نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكرێت به‌ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر عومه‌ر خه‌یری كنار، هامیلی یڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش كه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیمراڵی جۆری ئێفدان و بۆ ئه‌وه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌وان بكرێت، سه‌ردانی كۆمیته‌ی مامه‌ڵه‌ی دڕندانه‌، نامرۆڤانه‌ یان سوكایه‌تی پێكردن یاخود رێگری له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ (ئێس پی تی)ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان كرد.

له‌سه‌ره‌دانه‌كه‌دا ئه‌و پێشێلكردنانه‌ی ماف كه‌ تائێستا كراون و سه‌ردانه‌كان بۆ دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی، وه‌زاره‌تی داد، كۆمسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، داواكاری گشتیی كۆماری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی سزا باسیان لێوه‌كراوه‌. پارێزه‌ران له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا باسیان له‌وه‌كردووه‌، كه‌ هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنیان له‌و سه‌ردانانه‌ به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ و رایانگه‌یاند، كه‌ موه‌كیله‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی "پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان" هێڵراونه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌دانه‌كه‌دا خاڵی ٧ و خاڵی ١٠ی په‌یمانی مافه‌كانی مه‌ده‌نی و سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی (ئو ئێم ئێس ئێچ ئێس) به‌بیرهێنرانه‌وه‌. له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا له‌سه‌ر سزای زیندانی تاكه‌كه‌سی كه‌ به‌ سه‌ر موه‌كیله‌كاندا ده‌سه‌پێنرێت و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ سه‌ردانه‌كان بۆ دیدار هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه‌ یان ئاسته‌نگ ده‌كرێت راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش خاڵی ٤٥ی پێوانه‌ ستاندارده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ باره‌ی زیندانیان به‌ بیرهێنرایه‌وه‌.

پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ باسیان له‌وه‌كرد كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ ده‌ره‌وه‌ و موه‌كیله‌كانیان رووبه‌ڕووی قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌داسه‌دن و ئه‌وه‌ش ده‌بێت وه‌ك سزای زیندانی "پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان/ده‌ستبه‌سه‌ركردن" هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت. پارێزه‌ران ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ كه‌ ئه‌وه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌ دژی رێككه‌وتنامه‌ی و ستاندارده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤه‌.

بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا راوه‌سته‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپاش كراوه‌ كه‌ له‌ ١٨ی ئاداری ٢٠١٤دا دوای سه‌ردانی ئۆجالان ده‌ستنیشانی كردبوو كه‌ له‌ زیندانه‌كه‌دا نه‌بوونی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی رێگه‌ له‌ گۆشه‌گیری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرن، سنورداركردنی ده‌ستخستنی زانیاری و ئاسته‌نگ دروستكردن له‌به‌رده‌م سه‌ردانه‌كان هه‌مووی پێشێلكردنی قه‌ده‌غه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یه‌.

پارێزه‌ران له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا باسیان له‌وه‌كرد كه‌ له‌ ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ هیچ هه‌واڵێك له‌ موه‌كیله‌كه‌یان نازانن و وتویانه‌: "ئه‌وه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك مه‌ترسیه‌كی هێزه‌كی له‌ خۆده‌گرێت".

پاریچزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ هێنده‌ی سه‌ره‌ ده‌رزیه‌كیش ئاگایان له‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌ نییه‌ كه‌ موه‌كیله‌كانیان تێیدان و داوایان كرد ده‌ستبه‌جێ دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیاندا ئه‌نجام بده‌ن.

١٣ مانگه‌ پارێزه‌ران ناتوانن هه‌واڵی موه‌كیله‌كانیان بزانن

پارێزه‌ران له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا رایانگه‌یاند، "١٣ مانگه‌ پارێزه‌ران هیچ هه‌واڵێكی موه‌كیله‌كانیان نازانن و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیه‌كانی له‌ باره‌ی ته‌ندروستیان، هه‌لومه‌رجی ئه‌وان زیاد كردووه‌. پارێزه‌ران داوا ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ستبه‌جێ مامه‌ڵه‌ی "پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان" له‌سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان و موه‌كیله‌كانی دیكه‌ كۆتایی پێبهێنرێت و ده‌ستبه‌جێ پێویسته‌ هه‌نگاو بنرێت و بۆ ده‌ستنیشانكردنی پارێزراوبوونی موه‌كیله‌كان پێویسته‌ سه‌ردانی گرتووخانه‌ی ئیمراڵی جۆری ئێف بكرێت".

هـ . ب