لەزگین بۆتان: گۆشەگیری تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئەوروپا

لەزگین بۆتان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە تاراوگە ڕایگەیاند، گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەزموونێکی جدییە بۆ ئەنجومەنی ئەوروپا و دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا.

لەزگین بۆتان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە تاراوگە ڕایگەیاند، گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەزموونێکی جدییە بۆ ئەنجومەنی ئەوروپا و دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا.

لەزگین بۆتان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی وان لەبارەی گۆشەگیری و هەڵوێستی دامەزراوە ئەوروپییەکان و ڕێگای چارەسەری بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

لەزگین بۆتان تیشکی خستە سەر بەرپرسیارێتیی ئەوروپا بۆ گۆشەگیری و وتی: "ئەنجومەنی ئەوروپا، یەکێتیی ئەوروپا، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا، سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە تاقیکردنەوەیەکی جدیدان. ئەم دامەزراوانە، کە نوێنەرایەتیی بەها یاساییەکانی ئەوروپا دەکەن، سەر بۆ هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک دادەنەوێنن و ئەمەش خیانەتە لە هۆکارەکانی هەبوونی خۆیان. پێویستە وڵاتانی ئەندام پێویستییەکانی ڕێکەوتنی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکەن و ئەگەر جێبەجێی نەکەن سزا هەیە. لە قۆناغە دیاریکراوەکاندا دەکرێت پڕۆسەی دەرکردن لە ئەنجومەنەکە دەستپێبکات. بەداخەوە ڕژێمی فاشیست لە تورکیا هەمیشە نەرمیی لەگەڵ کراوە، بەڵام دەتوانرا کرداری جدی ئەنجام بدرایە، بەڵام ئەوان نەیانکرد، بۆیە ئەنجومەنی ئەوروپا ڕێز و قورسایی خۆی شکاند، هەروەها ئەو بەهایانە، کە لەسەری بنیاتنراوە بەزاند و بێ نرخی کردن، چونکا ئەو یاسایەی جێبەجێ نەکرد و رژێمی تورکیا ئیدانە نەکرد".

سیستەمی ئەشکەنجەی نێونەتەوەیی

بۆتان رایگەیاند، زیندانی ئیمرالی سیستمێکی ئەشکەنجەیە و راشیگەیاند، سیستمی ئەشکەنجەی 'دەروونی' و 'جەستەیی' و 'جوگرافی' بەردەوام لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و هاوڕێکانی ئەنجام دەدرێت. بۆتان وتی: "بارودۆخی دوورگەکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیان و تەندروستیی مرۆڤ هەیە. شوێنێکە، کە پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە بەتەواوی بڕاوە. ئەمە سیستەمێکی جیاوازی ئەشکەنجەیە. هەروەها ناوچەیەکی سەربازییە، بنەماڵە و پارێزەران ناتوانن دەستبەجێ بگەنە ناوچەکە، تەنها بۆخۆی ئەوە بۆ خێزانەکە ئەشکەنجەیە. سیستەمێکی ئەشکەنجەدان دامەزراوە. هاوکات ڕێکاری سەختی ئەشکەنجەدان لە دژی بەڕێز ئۆجالان بەڕێوەدەچێت. ئەمە پێشتر لەڕاپۆرتەکانی سی پی تی و کۆبوونەوەکانی پارێزەران دا ئاشکرابووە. ژوورەکەی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لەژێر کامێرای چاودێری دایە. ٢٤ ساڵە بەم شێوەیە بەردەوامە. سیستەمی ئیمراڵی سیستەمێکی ئەشکەنجەی نێونەتەوەییە و لە هیچ شوێنێکی جیهان کار بەو سیستمە ناکرێت، دۆخەکە مەترسیدارە".

گۆشەگیری لەسەر هەموو کوردانە

بۆتان ئاماژەی بەوەکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕووی ئاست و گرنگییەوە بۆ گەلی کورد مێژوویی و ستراتیژییە و وتیشی: "گۆشەگیری لە ئیمرالی دەستیپێکرد، پاشان بۆ گۆڕەپانی سیاسی بڵاوبویەوە، بە خێرایی لە هەموو شوێنێک دا، کە کوردی تیادایە بڵاوکرایەوە، ئەمەمان بینی. ئەمڕۆ هەمان شت ڕوودەدات. گۆشەگیری لەسەر هەموو کوردێکە، لە ئاستێکی بەربەریدا گۆشەگیری لەسەر سیاسەت و دامەزراوەکانی کورد بەڕێوەدەچێت. هێرش بۆ سەر کوردان لە هەموو شوێنێک دا و سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی لە یەک دابڕاو نین".

ڕێگە نادەن پەیوەندیی لەگەڵ گەل هەبێت

بۆتان باسی ئەوەیکرد: ئەو سیاسەتەی لە ئیمرالییەوە ئافرێنراوە دەرگای ئاشتی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە و هیوا و چارەسەری بە کۆمەڵگاکان دەبەخشێت و لە بەردەوامیدا وتی: "بەڕێز ئۆجالان لیدەرێکی وەهایە، کە توانایی و دینامیکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە باشی دەزانێت، بیر  ڕامانەکانی بۆ چارەسەری قبوڵ و پەسەند دەکرێن و کاریگەرییان هەیە. لایەنێکی تری ئەو گۆشەگیرییە داسەپێنراوەی دەوڵەتی تورک ئەوەیە، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت بکایتە هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە سیاسەت لە ئیمرالی و نایەوێت بگاتە خەڵک و پەیوەندیی لەگەڵ گەل هەبێت، ئەم گۆشەگیرییە ئەنجامی زۆر قورسی بۆ گەلەکەمان لێکەوتوەتەوە. گوشاری کۆمەڵگە پێویستە بۆ ئەوەی پارێزەران و بنەماڵەکان بتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. ئەمەش هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ گەلی تورکیا بەسوودە. ئاستی جەنگ ئاشکرایە، هیچ ڕێگایەکی تر بۆ دەوڵەتی تورک نییە، ئێمە بینیمان، کە قسەی بێهودەی دەوڵەتی تورک، کە دەیوت "لە ماوەی ٣ - ٥ مانگدا کۆتایی بە پەکەکە دەهێنین" هیچ سوود و کەڵکێکی نییە. ئەوەی لە دەستی هات کردی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت، ناشتوانێت ئەنجام بە دەست بهێنێت. پەکەکە بزووتنەوەیەکی گەلی و  جەماوەرییە. ئەمە جووڵە و بزووتنەوەیەکی باوەڕە. لە چوارپارچەی کوردستان و چەندین بەشی جیهان پەسەندکراوە. ساڵانێک ئەزموونی هەیە و پشتیوانی گەلی هەیە".

بۆتان لەزگین لە کۆتایی دا وتی، هەتا زانیاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بە دەست نەیەت، پێویستە گەلی کورد و دۆستەکانیان گوشاری کۆمەڵایەتی بکەن و ناڕەزایەتی دیموکراتیک بەهێز بکەن.

ژ.ت