ماک: ڕۆژی بەرخۆدان و وەڵامدانەوەی زیلان‌ئاسایە

ماک گوتی: "ڕۆژی بەرخۆدان و وەڵامدانەوەی زیلان‌ئاسایە دژی داگیرکەر و خائینان. بانگەواز لە گەنجانی کوردستان دەکەین بە پێشخستنی هێڵی چالاکی بێ‌وێنە دژی دوژمن شەڕبکەن".

راگەیاندراوی ماک بۆ یادی شەهید زیلان

لە ڕاگەیاندراوەکەی ماک هاتووە: "ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی فیدایی و خوداوەندی ئازادی شەهید زیلان بە ڕێزەوە بیردەهێنینەوە و سڵاو لەو چالاکییە دەکەین کە ڕێگە بە مێژوو نیشان دەدات و گەشتی ئێمە بەرەو ئازادی ڕووناک دەکاتەوە".

"ئیرادەی بێ‌وێنەی پەکەکەی نیشانی هەموون دا"

ماک دەڵێت: "هەڤاڵ زیلان بەم شێوازە بەهێزەی چالاکی هەم بانگی بەرخۆدان و تێکۆشانی لە ژنانی کورد کرد، هەم بە هێزە چەوسێنەرەکانی نیشاندا، چۆن نزیکایەتییەکانیان بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدان وەڵام دەدرێتەوە. هەڤاڵ زیلان بۆ ئێمە تەنها جەنگاوەرێکی ئازادی نییە، هاوکات پێشەنگ و فەرماندەی هێڵی فیدایی و ئافرێنەری شەڕی ئێمەیە.

ڕێبەر ئاپۆ شەهید زیلان وەک مانیفێستی ئازادی پێناسە دەکات. لەم سیستەمەی پیاوسالاری ئێستەدا، زۆر ژنبوون و بە ناسنامەی ژنەوە ودۆزی ئازادی گەلەکەت فیداکارییەکی پیرۆزە. تێکۆشانی ئازادی ژن کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ زیلان و هەزاران شەهید پێشکەوت، سیستەمی کۆیلایەتی هەزاران ساڵەی هەڵوەشاندەوە. ئەم تێکۆشانە بە هێڵی بەرخۆدانی شەهیدە قارەمانەکانمان دەرکەوت. فیداکاری واتە شەڕکردنی زیلان‌ئاسا بەبێ ساتێک دوودڵی لەپێناو ئازادی گەلەکەت. ئەو هێڵی ئازدییەی هەڤاڵ زیلان ئافراندی، لە ئامانۆس تا شۆڕشی ڕۆژئاوا، لە بۆتانەوە تا سەرحەد، لە زاگرۆسەکانەوە تا شارەکانی تورکیا لە کەسێتی هەزاران تێکۆشەری فیدایی خۆی سەلماندووە، دەبێت ماک هێڵی بەرخۆدانی قارەمانی و فیداکاری بکاتە بناغە، بە هێڵی بەرخۆدانی ٢٥ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی ڕێک بخات و دژی داگیرکەران تێکۆشانێکی بێ وێنە ئەنجام بدات، وەک ماک لەسەر هێڵی زیلان خۆمان ڕێک دەخەین و لە هەموو گۆڕەپانێک دژی دوژمن شەڕ دەکەین".

بانگەواز بۆ گەنجان

ماک بانگەواز لە گەنجانی کوردستان دەکات دژی هێرشی قڕکردن و پاکتاوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج و پێشخستنی هێڵی چالاکی بەردەوامە دژی دوژمن شەڕ بکەن، دەڵێت: "ئەمڕۆ ڕۆژی بەرخۆدان و وەڵامدانەوەی زیلان‌ئاسایە دژی داگیرکەر و خائینان. ڕۆژی شەڕکردنە بە شێوازی چالاکی و بە زمانێک کە دوژمن لێی تێ دەگات. ئەمە ئەو هێڵی فیداکاریی و قارەمانێتیەیە کە زیلان و عەگیدەکان ئافراندوویانە".