ماکرۆن: هێرشێکی ناپاکانە کرایە سەر کورد
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی شەرمەزارکرد، کە تیایدا سێ کەس شەهید بوون و لەوبارەوە رایگەیاند، "بە هێرشێکی خائینانە و ناپاکانە کراونەتە ئامانج".
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی شەرمەزارکرد، کە تیایدا سێ کەس شەهید بوون و لەوبارەوە رایگەیاند، "بە هێرشێکی خائینانە و ناپاکانە کراونەتە ئامانج".
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر هێرشەکەی پاریسی شەرمەزار کرد و وتی، "کوردەکانی فەرەنسا، لە ناو جەرگەی پاریسدا بە هێرشێکی خائینانە کراونەتە ئامانج".
ماکرۆن رایگەیاند، کە دڵیان لە لای ئەو کەسانەیە کە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ئەوانەی خۆڕاگری دەکەن کە لە ژیاندا بمێننەوە و دڵیان لەلای بنەماڵە و خۆشەویستانیانە و بە هۆی "ئازایەتی و هێمنی"یەوە سوپاسی پۆلیسەکانیشی کرد.
هـ . ب