مانگرتنی زیندانیان لە ١٧هەمین رۆژدایە

مانگرتنی زیندانیان بۆ تێکشاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گوشار و زۆردارییەکانی سەر زیندانیان، لە ١٧ هەمین رۆژدایە و چالاکییەکەش لەلایەن دەستەى چوارەمی مانگرتوانەوە درێژەى پێدەدرێت.

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیادا بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گوشار و زۆداریی سەر زیندانییەکان لە ١٧هەمین رۆژدایە.

چالاکییەکە لەلایەن دەستەى چوارەمی مانگرتوانەوە درێژەى پێدەدرێت.

ئەو زیندانیانەى لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ بنەماڵەکانیان قسەیان کردووە، وتویانە، "بۆ دەنگ و هاواری زیندانییەکان ببنە دەنگ. ئێمە دەست لە دەستی یەک بنێنین و پێکەوە ئەو فاشیزمە لەگەڵ زەویدا تەخت بکەین".

ژ.ت