مانیفستۆی شارستانی دیموكراتیك لەئەوروپا چاپ و بڵاوكرایەوە
هەر پێنج بەرگی مانیفستۆی شارستانی دیموكراتیك"كێشەكانی تێپەڕاندن لەمۆدیرنیتەی سەرمایەداری و مۆدیرنیتەی دیموكراتیك" بۆ جاری یەكەم لەئەوروپا بەزمانی فارسی چاپ و بڵاوكرایەوە.
هەر پێنج بەرگی مانیفستۆی شارستانی دیموكراتیك"كێشەكانی تێپەڕاندن لەمۆدیرنیتەی سەرمایەداری و مۆدیرنیتەی دیموكراتیك" بۆ جاری یەكەم لەئەوروپا بەزمانی فارسی چاپ و بڵاوكرایەوە.
ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەی بیروهزری عەبدوڵڵا ئۆجالان، بەمەبەستی ئاسنكاری و خوێندنەوەی هۆگرانی بیروهزر، دوابەدوای كۆكردنەوە و پێداچوونەوەی دووبارە لەئابی ٢٠١٩دا، هەر پێنج بەرگی مانیفستۆی شارستانی دیموكراتیكی لەیەك بەرگدا چاپ كرد. ئەم پەرتووكەش بۆ یەكەم جار لەئەوروپاش چاپ و بڵاودەكرێتەوە.
بڵاوكراوەی میمان لە ئەوروپا هەر پێنج بەرگی مانیفستۆوەكەی لەیەك بەرگدا چاپ كردوە.
هۆگرانی بیروهزری رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان لەئەوروپادا دەتوانن لەرێگەی ئەنجوومەن و دامەزراوە كوردیەكان لەشارەكانی ئەوروپا یا لەرێگەی كۆمیتەی پەژاك لە ئەوروپا یا دەتوانن لەرێگەی ژمارە تەلەفۆن و واتساپی 0031685242353 پەرتووكەكە بەدەست بخەن.
وەگێڕانی ئەم پەرتووكە لەلایەن ئاراس كاردۆخ و پێداچوونەوەی لەلایەن رێوار ئابدانان پێكهاتووە و لە ١٤٣١ لاپەڕەدا چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
ف.ق