مەلەکەپە: کۆمەڵکوژی پاریس بە دەستی میت ئەنجامدراوە
کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە رایگەیاند کە کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی یەکەم، لەلایەن میتەوە ئەنجامدراوە.
کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە رایگەیاند کە کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی یەکەم، لەلایەن میتەوە ئەنجامدراوە.
مەلەکەپە لەبارەی کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی یەکەم لە پاریس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " دەوڵەتی فاشیستی تورک لە لە چوار پارچەی کوردستان شەڕ فراوان دەکات، بۆ قڕكردنی کورد و تێکۆشاندنی تێکۆشانی نێونەتەوەیی دیموکراتی بە دەستی میت کۆمەڵکوژیەکی لە ئەوروپا رێکخست."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دیارە کە بکوژەکە کۆبونەوەیەکی لە ناوەندی کەلتوری کوردی ئەحمەد کایای کردووتە ئامانج. ئەم کۆمەڵکوژیە جێی بەبیرخستنەوەیە کە پێویستە کوردستانیان، دیموکرات، وڵاتپارێز، کۆچبەرە شۆڕشگیرەکان، ریزەکانیان بەهێز بکەن و بە بریارەوە تێبکۆشن. پێویستە هەموو کەسێک ئاگاداری ئەم مەترسیە بن.
قسەکانی دادوەری پاریس و وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بۆ شاردنەوەی پلانەکەیە و بۆ پاراستنی رژێمی ئەنقەر و دیکتاتۆری ئیسلامیستی پۆلیتیکی فاشیستە. ئەم هەڵوێستە نیشانەی ئەوەیە کە لەگەڵ فاشیزمی دەوڵەتی تورک دەجووڵێنەوە و پێویستە رێگە بەوە نەدرێت."
کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە وتی:
یەکەم: پێویستە ئەو پەردەیەی کە کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی یەکەم دەشارێتەوە بدڕێنرێت
دووەم: ئاشکراکردنی راستی کۆمەڵکوژی ٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٣.
سێیەم: کۆتاییهێنان بە شاردنەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمایی سوپای تورک لەدژی گەریلاکان لە باشوری کوردستان.
چوارەم: بۆ پشتگیری سیاسی و سەربازی لەدژی داگیرکەری رژێمی فاشیستی ئەردۆغان لە رۆژئاوا و باشوری کوردستان، پێویستە تێکۆشانێکی گەورە و ئەنجامگیر بەڕێوەببرێت.
مەلەکەپە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا وتیشی؛
" چینی کرێکاری فەڕەنسا، گەنجان و ژنان، گەلانی پێشکەوتووی ئەوروپا، هێزە شۆڕشگێرەکان، لەدژی کۆمەڵکوژی پێویستە لە گۆڕەپانەکان بن، لەبەردەم پەرلەمان نەتەوەیی و هەرێمی دەنگیان بەرز بکەنەوە. بۆ ئەوەی دەوڵەتانی ئەوروپا کۆتایی بە هاوکاری قێزەونی خۆیان لەگەڵ رژێمی ئیسلامیستی سیاستی ئەردۆغان کە پشتگیری لە داعش دەکات، بهێنن، بانگەوازی لە حکومەت و پارتەکان دەکەین کە فشار لەسەر تورکیا دروست بکەن."
ف.ق