ناوی هەر سێ شەهیدەکەی پاریس بڵاوکرایەوە

هاوسەرۆکانی کەجەدەکە-ئە ڕایانگەیاند، یەکێک لە شەهیدەکانی پاریس پێشەنگی بزووتنەوەی ژنانی کورد ئەڤین (ئەمینە کارا) بووە، لە بزووتنەوەی رۆشنبیریش میر پەروەر و عەبدوڵا کزل شەهید بوون و داوای بەشدارییان لە چالاکییە گەورەکەى ئەمڕۆدا کرد.

فاتۆش گۆکسونگور و یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکانی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناسنامەی هەر سێ شەهیدەکەی هێرشەکەی سەر ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە له پاریس بڵاوکرایەوە و گۆکسونگور بە زمانی تورکی و یوکسەل کۆچ بە کوردی ڕاگەیاندراوەکەیان خوێندەوە و هاوسەرۆکان ڕایانگەیاند، هەر یەک لە ئەڤین (ئەمینە کارا) پێشەنگی بزووتنەوەی ژنانی کورد و میر پەروەر (م. شیرین ئایدین) و عەبدوڵا کزل لە زبووتنەوەی رۆشنبری (تەڤ چاند) شەهید بوون.

هاوسەرۆکانی کەجەدەکە - ئە داوایان لە هەموو گەلی کورد کرد بەشداری خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەى ئەمڕۆدا بکەن، کە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی هێرشە تیرۆریستییەکە و ئیدانەکردنی کەمتەرخەمیی فەرەنسایە بەرامبەر بە ڕژێمی فاشیستیی تورک. خۆپیشاندانەکە  ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا لە پڵەس دیلا ریپۆبلیکا بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت