نەجەدەکە لە دژی رێککەوتنی سەر شەنگال راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

لە شاری کارلستادی وڵاتی سوید لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستان (نەجەدەکە / NCDK)ەوە لە دژی هێرشەکانی پەدەکە، عێراق، تورکیا و ئەمریکا بۆ سەر شەنگال راگەیاندراوێک بۆ میدیاکان و رای گشتی خوێندرایەوە.

لەلایەن عابدین رەسلیکۆ هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستان (نەجەدەکە / NCDK) راگەیاندراوەکە خوێندرایەوە.

رەسلیکۆ راگەیاند، پێویستە ئیرادەی گەلی شەنگال قبوڵ بکرێت و دانی پێدا بنرێت و کۆتایی بە هێرشەکانی سەر شەنگال بهێنرێت.

هەروەها رەسلیکۆ لە راگەیاندراوکەدا باسی ئەوەیکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و عێراق شەنگالیان رادەستی داعش کرد و ئێستاش دەڵێن، شەنگال دەپارێزین، بەڵام هەرگیز ناتوانن ژنان و منداڵانی ئێزدی بپارێزن.

راگەیاندراوەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی شەنگال" و "بژی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک" کۆتایی پێهات.

ژ.ت