نەخۆشخانەی ناسریەی عێراق سووتا، گەل دەستی بە خۆپیشاندان کرد
لە نەخۆشخانەی ناسریەی باشوری عێراق لە بەشی کۆڤید١٩ ئاگر کەوتەوە. لانیکەم ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە نەخۆشخانەی ناسریەی باشوری عێراق لە بەشی کۆڤید١٩ ئاگر کەوتەوە. لانیکەم ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی تەندروستی خۆجێیی رایانگەیاند، روداوەکە ئێوارەی ١٢ی تەمموز رویداوە و ٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.
لە بەشی کۆڤید١٩ی نەخۆشخانەکە ٧٠ قەرەوێلە هەبوون، بۆیەش گۆمانی ئەوە هەیە، ژمارەی قوربانیان زیاتر بێت.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق نیوەی شەو بە پەلە لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی ئەمنی کۆبوە.
هەروەها لە پارێزگای زیقاریش دۆخی نائاسایی راگەیەنرا. باسی ئەوە دەککرێت ئاگرەکە زۆر گەورە بووە و لە ئێستادا بەدوای قوربانیەکاندا دەگەڕێن.
بەپێی سەرچاوە تەندروستیەکانی ناوچەکە ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوە بتڵی ئۆکسجن کەوتووەتەوە.
لە مانگی نیساندا هەمان روداوە لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا رویدابوو و زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو.
دوای روداوەکە بە سەدان کەس لەبەردەم نەخۆشخانە کۆبوونەوە و ناڕەزاییان پیشاندا. جەماوەر بە دروشمی 'پارتە سیاسیەکان دەمانسووتێنن' تورەیی خۆیان دەربڕی.
ف.ق