نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی زیندانیکردنی هەڕەمەکی و سەرەڕۆیانە پەیامێکی بڵاوکردەوە

کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڤۆلکەرتورک داوای لەسەرجەم حکومەتەکان کرد کە سەرجەم ئەو کەسانە ئازاد بکەن کە بە هۆی بەکارهێنانی مافەکانیانەوە دەستبەسەرکراون.

ڤۆڵکەر تورک بە بۆنەی ٧٥ەمین ساڵیادی پەسەندکردنی جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای کرد کە سەرجەم ئەوانەی بە هۆی مافەکانیانە دەستگیر و زیندانی کراون، ئازاد بکرێن.

ڤۆلکەر تورک راشیگەیاند، "دەست بخەنە سەر ویژدانتان، سەرلەنوێ چاو بە دۆسیەکاندا بخشێننەوە و بۆ ئەمساڵ لە چوارچێوەی جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤدا هەنگاو بنێن". ڤۆلکەر دەستنیشانی کرد کە ئەوان ئاوات بۆ جیهانێکدەخوازن کە هەموو کەس بە شێوەیەکی ئازاد، یەکسان، شکۆمەندانە و خاوەن ماف بن.

هـ . ب