نیاز حامید: گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان بۆ درێژە پێدانی شەڕە
نیاز حامید چاودێری سیاسی پێیوایە: "گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان لە زیندان لە لایەن تورکیاوە بۆ بەردەوامکردنی سیاسەتی شەڕ و نە ناسینی پرسی کوردە لە تورکیا."
نیاز حامید چاودێری سیاسی پێیوایە: "گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان لە زیندان لە لایەن تورکیاوە بۆ بەردەوامکردنی سیاسەتی شەڕ و نە ناسینی پرسی کوردە لە تورکیا."
دەربارەی گۆشەگیری توندی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە زیاتر لە ٢٠ مانگە هیچ هەواڵیک دەربارەی نازانرێت، نیاز حامید چاودیری سیاسی نرخاندنی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد> هۆکاری ئەو گۆشەگیرییەی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕوونکردەوە.
لەسەرەتای قسەکانی دا وتی: "ماوەی زیاتر لە ٢٠ مانگە گۆشەگیریی توند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەرێوە دەچێت، دەیانەوەێت لە ڕێگەری سزادانی بەرێز ئۆجالانەوە سزای گەلی کورد بدەن، بە واتایەکی دیکە لە ڕێگەی گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالانەوە دەیانەوێت پێش لە چارەسەری پرسی کورد و ناوچەکە بگرن، چونکە ڕێبەر ئۆجالان چارەسەریی پێە بۆ ئەو دۆخە ئاڵۆزەی ئێستا".
"پەکەکە بۆ چارەسەری پرسی کورد دروست بووە"
ئەو چاودێرە سیاسیە ئاماژەی بەوەشدا، کە گەلێ کورد خاوەن مێژوویەکی هەزار ساڵەیە لە ناوچەکەدا، بەڵام ئێستا لە ژێر داگیرکاریدایە. پەکەکەش بۆ ئەوە دروست بووە، کە ئەو گەلە لە ژێر داگیرکاری ڕزگاربکات، واتا لە لەوەتەی پەکەکە دروست بووە بۆ چارەسەری دروست بووە، نەک بۆ شەڕ و هەموو خەباتیشی لەو پێناوەدا بووە.
" کورد وابەستەی ڕێبەر ئۆجالانن"
نیاز حامید سەرنجی ڕاکێشایە سەر پرۆژە و هەوڵەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەو دیدارەی بە بیر هێنایەوە، کە دوو ساڵ پێش ئێستا کاتێک ڕێبەر ئۆجالان دیداری لەگەڵ خانەوادەکەیدا ئەنجامدا، لەو دیدارەدا ڕێبەر ئۆجالان بە ئاشکرا ئەوەی ڕاگەیاندبوو، "ئەو کێشەی لە باکوری کوردستان تورکیا هەیە ئەگەر دەرفەتم پێ بدرێت دەتوانم بە هەفتەیک چارەسەری بکەم"، ناوبراو وتیشی: "لە ڕاستیدا ڕێبەر ئۆجالان ئەو توانایەی هەیە، کەسایەتییەکی خاوەن پرۆژەیە و بەملیۆنان کەس پشتیوانیی لێدەکەن، ئەو تەڤگەرە دیبلۆماسی و سەربازی و جەماوەرییە، کە لە کوردستان و دیاسپۆراش هەیە وابەسەتن بە ڕێزدار ئۆجالان، هەر ڕێزدار ئۆجالانیش دەتوانێت ئەو دۆزە ڕەوایە چارەسەر بکات. ئەگەر نیەتێكی پاک هەبێت لە تەرەفی بەرامبەری".
لە کۆتای قسەکانی ئەو چاودێرە سیاسیە ئاماژەی بەوەشدا: "ئەوەی ڕێگا لە چارەسەری پرسی گەلی کورد دەگرێت دەوڵەتی تورکە، چونکە ئەو دەوڵەتە، کە لەچوارچێوەی ئیسلامی سیاسی بەڕێوە دەچیت، لەسەر شەڕ خۆیان بەرێوە دەبەن، بەم شێوەیە تەمەنی سیاسی خۆیان درێژ دەکەنەوە، شەڕ لە دژی گەلی کورد بەرێوە دەبەن. بۆیە پێموایە سیاسەتی شەڕی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کە پێش لە ئاشتی گەلان دەگرێت هۆکارە بۆ ئەوەی ڕێبەر ئۆجالان گۆشەگیر دەکرێت و لە زیندان دەهیڵدرێتەوە، چونکە ڕێبەر ئۆجالان ئەگەر دەرفەتی هەبێت دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات پێش لەو شەڕە بگرێت".
ژ.ت