پارێزه‌ران بۆ بینینی عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكارییان به‌رزكرده‌وه‌

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ مه‌به‌ستی بینینی موه‌كیله‌كه‌یان داواكارییان به‌رزكرده‌وه‌.

له‌ پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ رازیه‌ ئۆزتورك، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆڵ، ره‌زان ساریجا و عه‌مران ئه‌مه‌كچی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیلی خۆیان عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن سه‌ردانی داواكاری گشتی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد و داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

پارێزه‌ران بۆ بینینی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌فتانه‌ دوو جار سه‌ردانی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن. داواكارییه‌كانی دیدار به‌ شێوه‌یه‌كی سیستماتیك بێ وه‌ڵام ده‌هێڵرێته‌وه‌.

جار جار دوای چه‌ند مانگێك ده‌وترێت كه‌ دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و ئه‌وه‌ وه‌ك پاساو نیشان ده‌درێت.

له‌ ١٨ی ئابی ٢٠٢١دا سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی دیسپلینی ئیمراڵی بۆ سێ مانگ دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی له‌ عه‌بدوڵا ئۆجالان قه‌ده‌غه‌ كردبوو.

وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ به‌ تیۆری له‌ ١٨ تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ كۆتاییهاتووه‌، داواكاریییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دیدار بێ وه‌ڵام هێڵراونه‌ته‌وه‌.

هـ . ب