پارێزەر و خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن

پارێزەر و خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مازلۆم دینچ، هەروەها خانەوادەی عومەر خەیری کۆنار، هالیمی یڵدرم و ویسی ئاکتاشیش لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە داوای چاوپێکەوتنیان کرد.

رازیە تورگوت، رێزان ساریجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی ڕیبەری گەلی کورد رۆژی پێنجشەمە داویان کردبوو سەردانی ئیمڕالی بکەن. لەبەرئەوەی دوێنێ پشووی فەرمی بوو، ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەردانیان کردەوە.

لە دوای ٨  ساڵ هەر یەک لە پارێزەران ڕیزان ساریجا، و نەورۆز ئویسڵ لە( ٢٢ مانگی ٦) و( ١٢ – ١٨ مانگی )٦ و( ٧ ی مانگی ٧)ی ساڵی ٢٠١٩ چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام داوە. لە دوای ئەوەشەوە هێچ دیدارێکی لەگەڵ پارێزەران ئەنجام نەداوە.

ف.ق