پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد
خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاپێکەوتن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاپێکەوتن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، پارێزەکەی مەزلۆم دینچ، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی بەرپرسانیان کرد.
عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برایی حامیلی یڵدرم و مەلیحە ئاکتاش خوشکی وەیسی ئاکتاش، لە رێگەی پارێزەرانیانەوە داوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کەسوکاریان کرد.
سەردانەکە بۆ ئەوەیە کە لە جەژنی قورباندا چاویان بە کەسوکاریان بکەویت.
ف.ق