پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە ئامانجی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی بەرپرسانیان کرد.

هەر یەک لە ئیبراهیم بیلمەز، رێزان ساریجا، سەربای کوکلو و رازیان تورگوت لە پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپیکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد، دوای ٨ ساڵ لە بەرواری ٢ و ٢٢ی گوڵان و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ساڵی ٢٠١٩ توانیبوویان لەگەڵ بریگرتەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

داواکاری گشتی بورسا  بۆ ماوەی ٦مانگ سزای قەدەغەی چاوپێکەوتنی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا سەپاندووە.

ک-ش