پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ بینینی موەکیلەکانیان سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالییان کرد.

پارێزەرانی نووسینگەی مافەکانی سەدە، ڕازییە ئۆزتۆرک، فایەق ئۆزگور ئەرۆل، ڕێزان ساریجا و عیمران ئەمەکچی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیان سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالی-یان کرد.

پارێزەران هەفتەی دوو جار بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەن و داوای ئەنجامدانی دیدار دەکەن. داوای پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار بە شێوەیەکی سیستماتیک و پلان بۆ دانراو وەڵام نادرێنەوە.

هەندێکجاریش دوای چەند مانگێک بە پارێزەران ڕادەگەیەنرێت، کە ئەنجامدانی دیدار قەدەغەکراوە و لەو ڕێگەیەوە رێگری لە ئەنجامدانی دیدارەکان دەکەن.

ژ.ت