پارێزەران بەمەبەستی سەردان بۆ ئیمڕاڵی داواکارییان بەرزکردەوە
پاڕێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورساو بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕاڵییان کرد.
پاڕێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورساو بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕاڵییان کرد.
سەردانەکە لە لایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رەزان ساریجا، رازیە ئۆزتورک، فایەق ئۆزگور ئەرۆل و عەمران ئەکمەکچییەوە ئەنجامدرا.
پارێزەران بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان ببینن کە نزیکەی دو ساڵە ناتوانن زانیاری لەبارەیەوە بەدەستبهێنن، سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕاڵیان کرد.
رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە ئیمراڵی لە گۆشەگیریدایە. دوو ساڵی دوایی بە هیچ شێوەیەک زانیاری لەبارەیەوە بەدەستناهێنرێت.
پارێزەرانی هەفتەی دوو جار بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار سەردان دەکەن، بەڵام داواکارییەکانیان بە شێوەی سیستماتیک و بەردەوام بێوەڵام دەمێنێتەوە. هەندێک جاریش دوای چەند مانگێک بە پارێزەران رادەگەیەنرێت کە سزای دیسپلین بەسەر رێبەری گەلی کورددا سەپێندراوە و سزاکە دەکەنە پاساوی رێگریی لە ئەنجامدانی دیدار.
هـ . ب