پەدەکە لە ستوتگارت ئیدانە کرا
گەنجانی کورد لە شاری ستوتگارتی ئەلمانیا هێرشەکەی هێزەکانی پەدەکەیان بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە ئیدانە کرد.
گەنجانی کورد لە شاری ستوتگارتی ئەلمانیا هێرشەکەی هێزەکانی پەدەکەیان بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە ئیدانە کرد.
ناڕەزایەتیەکانی دژی هێرشەکەی هێزەکانی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە، بەردەوامە.
لە شاری ستوتگارتی ئەلمانیا گەنجانی کورد ئێوارەی دوێنێ گرد بوونەوە و رێپێوانێکیان سازکرد. لە چالاکیەکەدا لێدوانێک بڵاوکرایەوە و هێرشەکەی هێزەکانی پەدەکە ئیدانە کرا.
چالاکەوانان هاوکات تیشکیان خستە سەر گۆشەگیرکردنی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پشتیوانی خۆشیان بۆ چالاکیەکەی زیندانیانی سیاسی دەربڕی کە لە بەندیخانەکانی تورکیا دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە.
لە کاتی چالاکیەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی خۆڕاگری زیندانەکان" وترانەوە.
ز.ش