په‌روین بوڵدان و میتحات سانجار جارێكی تر هه‌ڵبژێدرانه‌وه‌

له‌ پێنجه‌م كۆنگره‌ی ئاسایی گه‌وره‌ی هه‌ده‌په‌ په‌روین بوڵدان و میتحات سانجار جارێكی تر بۆ پۆستی هاوسه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌.

٥هه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی گه‌وره‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) دوای ده‌نگدانی نوێنه‌ران بۆ هاوسه‌رۆكان كۆتاییهات.  له‌ كۆی هه‌زار و ٥٠ نوێنه‌ر ٨٠٦ نوێنه‌ر مافی ده‌نگدانیان به‌كارهێنا.

دوای ده‌نگدان، به‌ ده‌نگی ٧٩٧ ده‌نگ په‌روین بوڵدان و میتحات سانجار و ئه‌نجومه‌نی پارته‌كه‌ كه‌ له‌ ١٠٠ كه‌سی سه‌ره‌كی و ٥٠ كه‌سی جێگره‌وه‌ پێكدێت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیسپلینی ناوه‌ندی و لیژنه‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵبژێردران.

هـ . ب