پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی شەرمەزارکردنی هێرشی سەر فەرهاد ئەنجوو

شەش کەس لە خۆپیشاندانی بەڕێوەبەر و ئەندامانی هەدەپەدا لە ئیزمیت دەستگیرکران کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی سەر فەرهاد ئەنجوو هاوسەرۆی هەدەپەی ئەستەنبوڵ ئەنجامدرابوو.

رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی کۆجائەلی لەبەردەم ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئیزمیت ویستی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدات و هێرشی پۆلیسی تورک لەدژی فەرهاد ئەنجوو هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەستەنبوڵ شەرمەزار بکات. شەهابەدین ئیشیک و ئاینور سانتۆس هاوسەرۆکانی هەدەپەی کۆجائەلی و بەڕێوەبەری شار و ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان بەشداریان کرد و لە باڵەخانەی هەدەپەی شارەکە هاتنە دەرەوە و بەرەوە و رێپێوانیان ئەنجامدا.

شەش کەس دەستگیرکران

جەماوەر لەژێر گەمارۆی پۆلیس رێپێوانی ئەنجامدا و لەلایەن پۆلیسەوە رێگریان لێکرا. جەماوەر نەگەیشتە ئەو شوێنەی کە بۆ کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی تەرخانکرابوو، پۆلیس هێرشی کرد. دوای هێرشی پۆلیس شەهابەدین ئیشیک و ئاینور سانتۆس هاوسەرۆکانی هەدەپەی کۆجائەلی، ئیدریس ئای هاوسەرۆکی هەدەپەی داریجای و چەند ئەنجامێکی هەدەپە بەناوەکانی عەلی ئاکبال، عەلادین ئارتوئەر و نەجاتی ئاڵتنتۆپراک، بە گشتی شەش کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

نازانرێت دەستگیرکراوەکان بۆ کوێ براون.

ف.ق