پۆلیسه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر چالاكیه‌ك بۆ زیندانیانی نه‌خۆش: چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیركران

پۆلیسی تورك هێرشیان كرده‌ سه‌ر چالاكیه‌ك كه‌ له‌ پێناو زیندانیانی نه‌خۆش له‌ به‌رده‌م ده‌زگای پزیشكی دادوه‌ری ئه‌نجامدرابوو. له‌ هێرشه‌كه‌دا 17 كه‌س ده‌ستگیركران.

چالاكی ده‌ستپێشخه‌ری پشتیوانی له‌ زیندانیانی نه‌خۆش له‌ به‌رده‌م ده‌زگای پزیشكی دادی ئیسته‌نبوڵ له‌ یه‌نیبۆسنای ئیسته‌نبوڵ به‌رده‌وامه‌. ئه‌ندامانی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌، هێزه‌كانی تێكۆشانی یه‌كگرتوو، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی ئیسته‌نبوڵ زوله‌یخا گولوم و زه‌ینه‌ل ئۆزان، نوێنه‌رانی چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شداربوون.

پۆلیسه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌و چالاكیه‌ی به‌ دروشمی "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی" بڕیاربوو ئه‌نجام بدرێت. له‌ ئه‌نجامدا 17 كه‌س ده‌ستگیركران.

هـ . ب