پۆلیسەکان سینەماکار ئۆرهانیان رفاند و ئەشکەنجەیان کرد

کەسانێک کە خۆیان وەک پۆلیسی هەواڵگری ناساندبوو سینەماکاری کورد سوبحی ئۆرهانیان رفاند و بۆ چەند کاتژمێر ئەشکەنجەیان کرد.

سینەماکاری کورد سوبحی ئۆرهان دوێنێ دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی عەدنان مەندەرەس هاتەدەرەوە بێسەروشوێن بوو، دۆزرایەوە. ئۆرهان دوێنێ دوای کاتژمێر ٠٨:٣٠ هاوررێیەکی خۆی بردە فڕۆکەخانەی عەدنان مەندەرەس، کەسانێک کە خۆیان وەک پۆلیسی هەواڵگری ناساندبوو ئەوان گرتبوو. عەدنان نزیک کاتژمێر ٠٢:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وێستگەی ئاکچاکۆی لە ناوچەی مەندەرەس ئازادکرا. ئۆرهان بەتەلەفون پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرت و پێی راگەیاندن کە کەسانێک کە خۆیان وەک  پۆلیسی هەواڵگری پێناساندووە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر ئەشکەنجەیان داوە، لەبەر ئەوەی زۆر بە دژواری قسە دەکات داوای کرد کە پارێزەرەکانی سەردانی بکەن.

ئۆرهان و پارێزەرەکانی پێکەوە سەردانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ)یان کرد. پارێزەران سکاڵایان لەسەر ئەشکەنجەکارەکان تۆمارکرد.

هـ . ب