پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر رۆژنامەنووسان؛ ٣ رۆژنامەنووس دەستگیرکران

رۆژنامەنووسان لە شاری ئەنقەرە بۆ شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی هاوپیشەکانیان چالاکیان ئەنجامدا. پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەریان و ٣ رۆژنامەنووسیان دەستگیرکرد.

کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات (دەفەگە) و پلاتفۆرمی رۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگەپە) چالاکیان لە گۆڕەپانی ئولوسی ئەنقەرە ئەنجامدا و داوایان کرد، ئەو ١٦ رۆژنامەنووسەی کە لە ئامەد دەستگیرکرابوون، ئازاد بکرێن.

پۆلیس دەوری گۆڕەپانەکەی گرت و رێگەی نەدا رۆژنامەنووسان چالاکی بکەن. دەنیز نازلیم پەیامنێری نوسینگەی ئەنقەرەی ئاژانسی میزۆپۆتامیا و رۆژنامەنووسی سیبەل یوکلەر و رۆژنامەنووسێکی دیکە دەستگیرکران.

رۆژنامەنووسان چوون بۆ نوێنەرایەتی دیسکی ئەنقەرە و چاوەڕێ دەکرێت کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن.

ف.ق