پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر کۆنفرانسی چاپەمەنی یەکی گوڵان؛ چەندین کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر کۆنفرانسی چاپەمەنی یەکی گوڵان دەربارەی قەدەغەکردنی مەراسیمەکانی رۆژی جیهانی کرێکار، چەندین کەس دەستگیر کران.

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەو کۆنفرانسە چاپەمەنیە کە بڕیار بوو دەربارەی قەدەغەکردنی مەراسیمەکانی رۆژی جیهانی کرێکار راگەیەنراوێک بدرێت ، چەندین کەس دەستگیر کران.

هاوبەشانی یەکی گوڵانی ئیستانبوول ویستیان دەربارەی قەدەغەکردنی مەراسیمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە مەیدانی ئێسکەلەی کادکۆی ڕاگەیەنراوێک بدەن بۆ رۆژنامەکان. بەڵام پۆلیس رێگری کرد و هێرشی کردە سەریان.

پۆلیس پەتای کرۆنای کردە بیانوو و داوای کرد کە بلاو بکەن.، ئامادەبوون بڵاوەیان نەکرد و پۆلیس هێرشی کردە سەریان و بە زەبری لێدان چەندین کەسیان دەستگیر کرد.

هاوکات پۆلیسی هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی کە ناڕەزایەتییان لە دژی هێرشەکانی پۆلیس نیشاندابوو. پۆلیس ڕێگە کانی داخست و هەرکەسێکی لە شوێنی چالاکییەکەدا دەدیت دەستگیری دەکرد.

ک-ش