پەرلەمانتار ئەکسیک: نابێت بەرامبەر بە گۆشەگیری بێدەنگ بین

پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیدر حەبیب ئەکسیک وتی، کە نابێت بەرامبەر بە سیستمی گۆشەگیری بێدەنگ بن و داوای کرد سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی دەستبەجێ هەڵبگیرێت وکۆتایی پێبهێنرێت و سەرجەم مافەکانی دەستبەسەرکراوان بگەڕێنرێتەوە.

پەرلەمانتاری ئیدری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) حەبیب ئەکسیک سەبارەت بە گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئێشکگری لەبەردەم وەزارەتی داد قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ئەکسیک باسی لەوەکرد، کە دەسەڵات دەستوری هەمیشەیی ئێستا و یاسای نێونەتەوەیی پێشێلدەکات، بەم جۆرە گۆشەگیری بەسەر ئیمراڵیدا دەسەپێنێت، سی پی تیش چاو بەسەر سیستمی گۆشەگیریدا دەنوقێنێت. پەرلەمانتار ئەکسیک وتی، "سی پی تی لە بری ئەوەی رێگری لە ئەشکەنجە بکات بووەتە دەزگایەکی چاودێری. ئەوانەی دەیانەوێت ئەو سیستمە بەردەوام بێت ئەو هێزانەن کە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمیان ئەنجامدا. سیستمی گۆشەگیری ئیمراڵی دەخەنە بەردەم چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد. بەرێز ئۆجالان یەک کە کاراکتەرە سەرەکیەکانی چارەسەرکردنی پرسی کوردە. هەربۆیە گۆشەگیرکردنی بەڕێز ئۆجالان گەورەترین بەربەستە لەبەردەم ئاشتییەکی شکۆمەندانە و پێکەوەژیانێکی یەکسان".

'دەبێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت'

ئەکسیک ئەوەشی خستەڕوو کە کێشەی گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دیدار لەگەڵ بەردەنگەکانی چارەسەر دەبن و وتی، "لە کاتی دانوستاندا دەسەڵات لە ئیمڕاڵی دیداری لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کرد. ئەو کاتە ئاهێک بە بەر ناوچەکەدا هاتەوە، خوێن نەرێژرا، هەموو کەس بینی کە ژیان لە هەموو روویەکەوە باشتر دەبێت. لەبەر ئەوەش دەبێت گۆشەگیری دەستبەجێ هەڵبگیرێت و کۆتایی بێت و دیدار لەگەڵ بەرێز ئۆجالان ئەنجام بدرێت. هەر وەها دەبێت 'مافی هیوا' لەبارەی ئەوەوە بە فەرمی بناسرێت کە مافێکی دەستوری و یاسایی نێونەتەوەییە و بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت".

'با کەس چاوەڕوانی ئەوە نەبێت کە ئێمە بێدەنگ بین'

پەرلەمانتاری هەدەپە ئەکسیک رایگەیاند کە ئامانجی سەرەکی چالاکییەکەیان لەبەردەم وەزارەتی داد ئەوەیە کە سەرنج بۆ سەر سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی رابکێشن، مافەکان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بگەڕێنرێنەوە و وتی: "ئەو پەرلەمانتارانەی نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل دەکەن، بێگۆمان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و کۆتاییهێنان بە کردەوەی نایاسایی، دەبێت داواکاری ئاراستەی وەزارەتی داد بکەن کە ئەرکەکانی جێبەجێ بکات. نزیکەی ٢٢ مانگە هیچ هەواڵێکی بەرێز ئۆجالان و زیندانیانی دیکە نازانرێت، ئەوە دۆخێکی مەترسیدارە. ئەم دەسەڵاتە بە بەرچاوی تەواوی جیهانەوە لە ئیمراڵی لە رێگەی سیستمی گۆشەگیرییەوە ئەشکەنجە ئەنجام دەدات. بێگومان دەبێت کەس چاوەڕێی ئەوە نەکات کە ئێمە لەبەرامبەر ئەم سیستمی گۆشەگیرییەی لە دژی یاسا و مافەکانی مرۆڤانە بێدەنگ بین. پێویستە سیستمی ئیمراڵی دەستبەجێ کۆتایی پێبهێنرێت و بە تایبەتی بەرێز ئۆجالان، مافەکانی زیندانیانی دیکەش بگەڕێنرێتەوە".

هـ . ب