پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیریی بەرەو وەزارەتی داد ڕێپێوانیان کرد
پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرەو وەزارەتی داد رێپێوانیان کرد.
پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرەو وەزارەتی داد رێپێوانیان کرد.
نزیکەی دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە و پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ کۆتایهێنان بەو گۆشەگیرییە سەختە چالاکییان ئەنجامدا.
پەرلەمانتارانی هەدەپە بەرەو وەزارەتی داد بەڕێکەوتن، کە هیچ وەڵامێک بە داواکارییەکەیان و داواکارییەکان بۆ چاوپێکەوتن نادرێتەوە.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە ئیمرالی گۆشەگیرکراوە و ماوەی نزیکەی دوو ساڵە هیچ زانیاری و هەواڵێکی نییە.
پارێزەران هەفتەی دوو جار داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن دەکەن، بەڵام بە بەردەوامی داواکارییەکانیان بۆ چاوپێکەوتن وەڵام نادرێنەوە. هەندێک جار و دوای چەند مانگێک لە رێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان بە پارێزەران دەوترێت، کە ئۆجەلان سزای ئیدیسپلینی بەسەردا سەپێنراوە و ئەمەش دەکەنە پاساوێک بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن.
ژ.ت