پەرلەمانی بەریتانیا تاوتوێی قەدەغەی سەر پەکەکەی کرد و داواکرا پەکەکە لە لیستی "تیرۆر" دەربهێنرێت

پەرلەمانی بەریتانیا لابردنی ناوی پەکەکەی لە "لیستی تیرۆر" خستە بەرنامەی کاری خۆیەوە.

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی هەموو حیزبەکانی پەرلەمان (ئەی پی پی جی / APPG)، کە پێکهاتوون لە پەرلەمانتارانی پارتی کرێکاران و پارێزگاران و حیزبی نیشتمانیی سکۆتلاند (ئێس ئێن پی / SNP) هێرش و گوشارەکانی سەر کوردیان خستە بەرنامەی کاری پەرلەمانی بەریتانیاوە.

پەرلەمانتاران ڕاپۆرتی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١یان دا بە ناونیشانی "نوێنەرایەتیی سیاسی کورد لە تورکیا و یەکسانی" لە پەرلەمان خستە بەرباس.

ڕاپۆرتەکە گوشارەکانی سەر ئۆپۆزیسیۆنی کورد لە تورکیا یەک بە یەک دەخاتەڕوو. هەروەها ڕاپۆرتەکە بڕیاری دادگای باڵای بەلجیکا بۆ لابردنی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە "تیرۆریستییەکان" بەبیردێنێتەوە و داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات، کە پیاداچوونەوە بە  تێڕوانینی خۆی بەرامبەر بە پەکەکە بکات.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دەکات و داوای چاودێریکردنی بەهێز بۆ فرۆشتنی چەک بە تورکیا دەکات.

دوای خوێندنەوەى راپۆرتەکە، وتاری لۆید ڕوسیل مۆیل سەرۆکی فراکسیۆنی هەموو حیزبەکانی پەرلەمان (ئەی پی پی جی / APPG) پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران خستە بەرنامەى کاری خۆیەوە.

مۆیل پەکەکەی بە نوێنەری گەلی کورد ناوبرد و داوای کرد پەکەکە لە لیستی "تیرۆر" دەربهێنرێت. هەروەها بڕیاری دادگای بەلجیکا، کە رایگەیاندبوو 'پەکەکە حیزبێکی ڕەوایە' بەبیرهێنایەوە.

پەرلەمانتارانی دیکەی هەمان فراکسیۆن لە دوای وتەکانی مۆیل و لە دوای وەرگرتنی مافی قسەکردن، لە وتەکانیاندا داوای هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکەیان کرد

هەروەها لە دانیشتنەکەدا باسیش لە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکردنی مافەکانی کرا.

ژ.ت