ڕێپێوانی درێژمەودا لە یۆنان دەستی پێکرد
ڕێپێوانی درێژمەدا لە یۆنان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان دەستیپێکرد. ڕێپێوانە درێژمەوداکە لە کامپی لاڤریۆوە دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ تا ناوەندی ئەسینا بەردەوام دەبێت.
ڕێپێوانی درێژمەدا لە یۆنان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان دەستیپێکرد. ڕێپێوانە درێژمەوداکە لە کامپی لاڤریۆوە دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ تا ناوەندی ئەسینا بەردەوام دەبێت.
بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەری (تێکۆژن) ڕێپێوانێکی درێژمەودای ٣ ڕۆژ لە چوارچێوەی دروشمی "وەرن بۆ جەنگی ئازادی" دەستیپێکرد.
ڕێپێوانەکە لە کامپی لاڤریۆ بە بەشداری سەدان کەس دەستیپێکرد. جەماوەری گەل پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "وەرن جەنگی ئازادییە لە دژی خیانەت و داگیرکەری" و "کوردستان بپارێزە" و هەروەها پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزرکردبووە.
لە سەرەتای ڕێپێوانەکەدا خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان بەڕێوەچوو و ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەکەکە بە شێوەیەکی ئەفسانەیی لە دژی داگیرکەران بەرخودان دەکات و ڕاشیانگەیاند، بەرخۆدانی ئاڤاشین و مەتینا بۆ ئازادیی کوردستانە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە، بە دڵنیاییەوە بەرخۆدانی گەریلا لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان و خیانەتکارەکان سەردەکەوێت و داوای لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا کرد، کە بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن.
دواتر چالاکوانان بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" دەستیان بە ڕێپێوانەکەیان کرد.
دانیشتوانی لاڤریۆ بە چەپڵە لێدان پشتگیرییان لە رێپێوانە جەماوەرییەکەی گەل کرد. بەشی یەکەمی رێپێوانەکە ە مارکۆ پۆلۆ کۆتایی پێدێت.
چالاکوانان لە ٣١ی ئایارەوە لە مارکۆ پۆلۆ بەرەو پاڵانیا بەڕێدەکەون و لە ١ی حوزەیران دا دەگەنە ئەسینا.
ژ.ت