پێویستە هەموو کەس لە دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی دەنگی خۆی بەرزبکاتەوە
ڕەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرا- گەل سڵاوی لەو پارت و دامەزراوانە کرد کە پێشەنگایەتی ڕێپێوانی گەملیکیان کرد و وتی "پێویستە هەموو کەسێک دژی گۆشەگیری دەنگی خۆی بەرز بکاتەوە"
ڕەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرا- گەل سڵاوی لەو پارت و دامەزراوانە کرد کە پێشەنگایەتی ڕێپێوانی گەملیکیان کرد و وتی "پێویستە هەموو کەسێک دژی گۆشەگیری دەنگی خۆی بەرز بکاتەوە"
لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەدەپە، کەجەدە، هەدەپە، تەژەئا، مەد توهاد- فەد و دەبەپە ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان بەرەو گەملیک ڕێکخست. ئەم ڕێپێوانە لە ژێر فشار و هەلومەرجی قورسی دەوڵەتی تورکدا بەڕێوەچوو. دەوڵەتی تورک بە بۆمبی گازی و ئاو و ئەشکەنجەی توند، هێرشی کردە سەر گەل و پەرلەمانتاران و سیاسەتمەداران، بەڵام گەل لەبەرامبەر ئەو بەربەستانە بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە هەڵسوکەوتیان کرد.
ڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا- گەل وتی: "ڕێپێوانەکە بۆ گەملیک لە شارەکانی کوردستان و تورکیا بە بەشدارییەکی بەهێز بەڕێوەچوو. ئێمە وەک کۆنگرا-گەل، ئەمە بە گرنگ دەزانین. ئێمە پیرۆزبایی لەو پارت و دەزگایانە دەکەین کە پێشەنگایەتی ئەم ڕێپێوانە و گەلەکەمانیان کرد کە بەشداری ئەم ڕێپێوانە بوون.
کارتال ڕایگەیاند، کە ئەوان نیگەرانن لە ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان و عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسی ئاکتاش و هامیلی یڵدرم و وتی: "لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دۆخی ڕێبەر ئاپۆ نادیارە. هیچ زانیارییەک لە دەستی خێزان و پارێزەراندا نییە"
کارتال ڕایگەیاند، کە لە ئیمرالی لە ناوەندی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک گۆشەگیری هەیە و وتی: دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە باکور و باشور و ڕۆژئاوا و رۆژهەڵات و دەرەوەی وڵات بەردەوامە لە سیاسەتی کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان. لە ناوەندی ئەو سیاسەتەدا گۆشەگیریی لە ئیمرالییە. بۆیە ئێمە و گەل نیگەرانی ژیانی ڕێبەر ئاپۆین. ئێمە نیگەرانین لە ژیانی سێ هاوڕێ کە لە ئیمرالی زیندانی کراون"
پێویستە هەموو کەسێک لەبەرانبەر گۆشەگیری خاوەن هەڵوێست بێێت
کارتال ڕایگەیاند، کە لە ئیمراڵی لە ناوەندی سیاسەتەکانی شەڕدا گۆشەگیری هەیە و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە گۆشەگیریی لە ئیمرالی کۆتایی پێبێت، بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشە قڕکەرەکانی سەر گەلی کورد و وتی: پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت. بۆیە رێپێوانەکە بۆ گەملیک زۆر گرنگە. بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئەمە هەڵوێستێکی پیرۆزە. هەموو گەلەکەمان دەبێت خۆیان بە بەرپرسیار بزانن. پێویستە هەموو پارت و کۆمەڵە و ڕێکخراو و دامەزراوەکان بەرپرسیار بن.
پێویستە هەموو کەس لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری ئاپۆ هەڵوێستی هەبێت. چونکە هەتا ئەو گۆشەگیرییە نەشکێت قڕکردنی سەر گەلەکەمان ناوەستێت. ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک دەکرێتە سەر هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتیەکان و گەلەکەمان، هۆکاری هێرشەکانی سەر گەلەکەمان گۆشەگیرکردنی ئیمراڵییە. ئەم گۆشەگیرییە دەبێ بشکێنرێت. بە شکاندنی گۆشەگیری دەتوانین ڕێگری لەو سیاسەتە بکەین.
پێویستە هەموو پارت و دامەزراوەکانی کوردستان و تورکیا و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان لە شەڕی دژی فاشیزمدا هەڵوێست وەربگرن. دەبێت دژی گۆشەگیری دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە فاشیزم بگرین، دەبێت لە ڕێگەی کاری هاوبەش و ڕێکخراوەوە تێکۆشانمان پەرە پێبدەین"
ف.ق