رێپێوانی لۆزان – جنێف دەستیپێکرد: لەبەرانبەر داگیرکەری تورک کوردستان بپارێزین
رێپیوانی لۆزان – جنێف لەدژی هێرشی داگیرکەری و قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر کوردستان دەستیپێکرد.
رێپیوانی لۆزان – جنێف لەدژی هێرشی داگیرکەری و قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر کوردستان دەستیپێکرد.
رێپێوانە ٣ رۆژیەکە لەلایەن 'دەفەند کوردستان – کوردستان بپارێزن' لەسەر بناغەی بنیاتنانی یەکێتی نەتەوەی کورد و لەدژی هێرشی قڕکردنی کورد و داگیرکردنی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورک لە لۆزان دەستیپێکرد. رێپێوانەکە لەبەردەم باڵەخانەی Chateaû d’Oûchy کە تێیدا پەیمانی لۆزان ئیمزاکرا، دەستیپێکرد.
کوردستانیان لە ٤ بەشی کوردستان بە تایبەتی لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا و زۆر وڵاتی ئەوروپا، سیاسەتمەدارانی سویدی، تورکیا و کوردستان، رێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، دەزگگا شۆرشگێرەکان، هونەرمەندان، نوسەران و ئەکادمیەکان و بەسەدان کەس لەبەردەم باڵەخانەی Chateaû d’Oûchy لە دەوری یەکتری کۆبوونەوە.
میتینگەکە دوای خولەکێک رێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر هاوسەرۆژانی ناوەندەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان لە سوید لە سەرەتادا قسەی کرد.
لە قسەکاندا پشتگیری لە تێکۆشانی گەریلا لەدژی قڕکردن و داگیرکەری لە ٤ پارچەی کوردستان کرا.
ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی کەنەکە لە میتینگەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، لە کاتێکدا کە لە ١٠٠مین ساڵی پەیمانی لۆزان نزیک دەبینەوە، دەیانەوێت بە پلانی داگیرکەری و قڕکردن ئەو مافانەی کە لە ئەنجامی تێکۆشانی گەلی کورد بەدەستهێنراون، لەناوببەن.
کارامووس لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، " لە هەر کوێ بین، وەک گەلی کورد لە بەرانبەر سیاسەتی داگیرکەری و قڕکردن، هێڵی بەرخۆدانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گەریلاکان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە بناغە وەردەگرین و رێگە نادەین لۆزانێکی دیکە ئیمزا بکرێت. لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری و قڕکردن کە ئەمڕۆ بە پشتگیری وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە و پشتگیری پەدەکە بۆ داگیرکەری، ئێمە بە خاوەنداریکردن لە رێبەرمان و گەریلاکانمان، تێکۆشانی خۆمان لەسەر بناغەی یەکێتی نەتەوەیی کورد بەردەوامی پێدەدەین."
هەروەها زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکەش بەشداری کرد و هێرشی فاشیزمی دەوڵەتی تورکی لەسەر گەلی کورد و کوردستانی شەرمەزار کرد و وتی، "ئەمڕۆ ئێمە لەبەردەم ئەو باڵەخانەیەین کە پەیمانی لۆزانی تێدا ئیمزاکرا و تاوەکو بەردەم باڵەخانەی نەتەوەی یەکگرتووەکان لە جنێف رێپێوان ئەنجام دەدەین و ئێمە نە دووبارەبوونەوەی پەیمانی لۆزان و هیچ پەیمانێکی دیکە قبوڵ ناکەین.
https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2021-07-10-lozan-cenevre-yuruyusu-sultan-ana-1.mp4
ئەو پەیمانەی کە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئیمزاکرا لەلایەن ئێمەوە لە یاسای نەبووندایە.
ئەو هێزە قڕکەر و داگیرکەران و ئەوانەی پشتگیریان دەکەن، پێویستە باش بزانن کە دوێنی چۆن لە ئەڵمانیا بینرا، بە قەدەغەکردنی کۆنگرەیا کەجەدەکە – ئە کە دەزگایەکی دیموکراتی گەلی کوردە لە ئەوروپا، هێرش دەکەنە سەر دەزگا دیموکراتەکانی دیکەی ئێمەش و سیاسەتی قێزەونی دەوڵەتی تورک بەردەوامی پێدەدەن.
ئێمەش بە بنیاتنانی یەکێتی نەتەوەیی وڵامی هێزە داگیرکەرەکان و قڕکەرەکان دەدەینەوە کە هەوڵی دووبارەکردن و بەردەوامیدان بە پەیمانی لۆزان دەدەن."
لە میتینگەکەدا سیاسەتمەدارانی سویدی و فەڕەنسی و چەپ و سۆسیالیستەکانیش بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد و لە قسەککانیاندا پشتگریان لە بەرخۆدانی گەلی کورد کرد.
دوای قسەکردن بە بەشداری نوێنەرانی تەژەکە – ئە، پەیەدە، یەکێتی هێزە شۆرشگێرەکانی ئەوروپا، پەدەکە-ئێران و هیزەکانی تێکۆشانی یەکگرتوو، بە دروشمی لەدژی داگیرکەری و کۆمەڵکوژی لەسەر بناغەی بنیاتنانی یەکێتی نەتەوەی کورد دەست بە رێپێوانکرا.
چالاکوانان نیوەرۆ گەیشتنە شاری رەنەس.
دوای نیوەرۆ چالاکوانان بەردەوامیان بە رێپێوانەکەیاندا و ئەمڕۆ لە شاری مۆرگەس کۆتایی بە رێپێوانەکەیان دەهێنن.
ف.ق