سانجار: هەدەپە بووەتە هیوای گۆڕانکاری بۆ ملیۆنان کەس
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆبونەوەی پارتەکەیدا قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ پرسی داخستنی پارتەکەی کرد.
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆبونەوەی پارتەکەیدا قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ پرسی داخستنی پارتەکەی کرد.
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆبونەوەی پارتەکەیدا قسەی کرد. ١٠ی کانونی دووەم رۆژی ئەو رۆژنامەنووسانەی کە کار دەکەنی پیرۆز کرد و وتی، " لە سەردەمێکدا کە ئازادی میدیا نەماوە، لە هەموو شوێنێک دەنگەکان کپ دەکرێن، پیرۆزبایی لە هەموو رۆژنامەنووسان دەکەم کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن. پێویستە ئەم رۆژە وەک رۆژی تێکۆشان بۆ ئازادی راگەیاندن ببینرێت. لەبەرئەوەی تێکۆشانتان لەسەر ناوی پارتەکەمان پیرۆزباییتان لێدەکەم و سپاستان دەکەم.
سانجاڕ سەرنجی بۆ دۆسیەی داخستنی هەدەپە و ڕێگریکردن لە هاوکارییەکانی گەنجینە ڕاکێشا و وتی: پڕۆسەی کۆمپاس و ئۆپەراسیۆن و دۆسیەی دژ بە پارتەکەمان کاریگەری لەسەر هەموو کێشەکانی تورکیا هەیە. سەرۆکی داواکاری گشتی ئەمڕۆ لە دادگای دەستووری بە زارەکی قسەی کرد. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر حسابی ئێمە کە هاوکاری گەنجینەی بۆ دەنێردرا بلۆک کرا. ئەم پێشهاتانە نابێت تەنیا وەک گوشار لەسەر هەدەپە سەیر بکرێن. چونکە ڕێگا بۆ وێرانکارییەکی گەورە لە هەموو تورکیادا دەکاتەوە.
کۆتایی بە تێکۆشانمان نایەندرێت
لە رۆژەڤی ئێمەدا پیلانگێڕی سیاسی و دەرئەنجامە قورسەکانی هەیە. ئەرکی ئێمەیە ئەم دۆخە روون بکەینەوە. رەگەزی ئێمە ئەوەیە کە قسە کۆتایی نایەت، خەبات کۆتایی نایەت. هیچ شوێنێک نییە کە قسەکردن تێیدا کۆتایی بێت. دیالۆگ بۆ رازیکردن و پێکەوە کارکردن کۆتایی نایەت. هەدەپە ١١ ساڵ لەمەوبەر بۆ کۆکردنەوەی هەموو ناسنامە، بیروباوەڕ، رەنجدەران ،لاوان، ژنان و کرێکاران لە داهاتوویەکی هاوبەشی کۆماری دیموکراتیکدا لەسەر بنەمای هاوڵاتییەکی یەکسان دامەزرا. هەدەپە خەباتی سیاسی خۆی لەگەڵ خەباتی کۆمەڵایەتی یەکخست و گەیشتە ئەمڕۆ. لەم خەباتەدا هەدەپە خەباتێکی هاوبەشی لەگەڵ گەلی کورد بەڕێوەبرد، لەگەڵ هەموو هێزە سۆسیالیستانی دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان لە تورکیا، لەگەڵ ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکان، ژنان و گەنجان خەباتی کرد. ئێستاش بۆتە هیوای گۆڕانکاری بۆ ملیۆنان کەس. سەرەڕای هەموو جۆرە هێرشێک، لەسەر پێیە و رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت. بەهۆی هاوپەیمانێتیە بەهێزەکەیەوە رووبەرووی ئەم فشارانە بووەتەوە."
هەدەپە بووەتە دەنگی ئەو کەسانەی کە دەنگیان دەبڕدرێت
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، " هەدەپە هیچکات جیاکاری نەکردووە و هەدەپە بۆتە دەنگی هەموو ئەوانەی کە دەنگیان دەبڕدرێت. هەناسەیەک بوو بۆ ئەو کۆمەڵگایەی کە بە بێهەناسە هێڵراوەتەوە. هەدەپە ڕێگەی نوێی خوڵقاند، بژاردەی نوێی دروستکرد و ڕێگاکانی خەباتی فراوانتر کرد. هەر لە کێشەی کوردەوە تا کێشەکانی دیموکراسی و دادپەروەری و کار و ئیکۆلۆژی لە هەموو بوارێکدا بۆ وڵات قسەی کرد و سیاسەتی دروست کرد و چارەسەری راستەقینەی داڕشت. رێژەی دیموکراسی ، یەکسانی و ئازادی لە پرسە دەستوری، ئابووری، دیموکراسی و کۆمەڵایەتیەکاندا بەرزکردەوە.
سیاسەتی بوێرانە و هەمیشەیی هەدەپە لە هەموو بوارێکدا ئاشکرای کرد کە بەرنامەی چارەسەری هاوبەش بۆ هەموو کێشەکانی تورکیا چییە. گۆڕا بۆ بەرنامەی بەڕێوەبردن و بەهێزکردنی دیموکراسی. هەدەپە بوو بە ئەکتەری سەرەکی بنیاتنەری ئیرادەی ملیۆنان کەس. بووە ناوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە ساڵی ٢٠٢٣ و ساڵەکانی دوای دیاری دەکات. ئەو بژاردە دیموکراسییەی کە دەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەدەپەی خوڵقاند، گەورەترین شکستی لە دەسەڵاتی تاکڕەویدا دروستکرد. یەکێک لە نموونە لەبیرنەکراوەکانی ئەم شکستە ئەزموونی ٧ی حوزەیرانە. شکستی ئاکپارتی لەو کاتەدا بۆ هەموو گەلانی تورکیای دەرخست کە ژیان، وڵات و سیستەمێکی نوێ دەکرێت بنیات بنرێت. سیاسەتی ئێمە کە پشت بە ئیرادەی گەل دەبەستێت، کۆتایی زۆردەستی، نادادپەروەری، رەتکردنەوە، شەڕ و تاڵان هێنا.
هەدەپە ناونیشانی تێکۆشانی هاوبەشە
سانجاڕ وتی: هەدەپە دژی تاڵانکردن، شەڕ و رەنجخواردنی کۆشک وەستایەوە و خەباتی گەل و حەقیقەتی ئەنجامدا. بۆیە گورزێکی گەورە بەر سیاسەتی حکومەت درا و متمانەی نەما. پلانەکانی بۆ داهاتوو پێچەوانە بووەوە. هەدەپە ئەو هێزەیە کە ڕێگەی بۆ ئەمە خۆش کرد. ئایدۆلۆژیای هەدەپە خەباتی کۆمەڵایەتی و سیاسییە. بۆیە هەموو رۆژێک هێرشی دەکرێتە سەر. چونکە هەدەپە گەورەترین بەربەستە لەبەردەم بەردەوامیی سیستەمی پاوانخوازی، یەکلایەنە، ستەمکار و تاڵانچی. لە هەموو کەسێک زیاتر دەسەڵات ئەم راستییە دەزانێت. بۆیە هێزێکیان یەکخست کە هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نییە. هاوپەیمانییەکی نوێی دەوڵەتییان پێکهێنا و کاری سەرەکی ئەم هاوپەیمانییە دوژمنایەتیکردنی تورکە. هەدەپە ناونیشانی خەباتی هاوبەشی گەل و بژاردەی راستەقینەیە. ئاگاداری ئەم راستییەن، بۆیە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هەدەپە و پیلان لەدژی دادەنێن. لە ساڵی ٢٠١٦دا پارێزبەندییان لەسەر پەرلەمانتارەکانمان هەڵگرت و لە ٤ی تشرینی دووەمدا کودەتای سیاسییان ئەنجامدا. لە کودەتا سیاسییەکەدا، هاوسەرۆکانی پێشوومان و بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتار و بەڕێوەبەرەکانمان دەستگیرکران. هەوڵیاندا بە دۆسیەی بەتاڵ دادگاییان بکەن و ئۆپراسیۆنەکان تاوەکو ئێستا بەردەوامن. دەڵێن بەم ئۆپراسیۆنانە هەدەپە تێکدەشکێنین، بەڵام خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن. لەبەرئەوەی رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبین."
ف.ق