سانجار: ئەگەر بێ دوودڵی تێبکۆشین دەسەڵات تێکدەشكێت

میتحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بەر لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێ قسەی کرد و وتی، " ئەگەر بێ دوودڵی تێبکۆشین، دەسەڵات تێکدەشکێت."

١٤مین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ کە ١٠٨ کەس تێیدا دادگایی دەکرێن و لەو ژمارەیە ٢١ کەس دەستگیرکراون، لە هۆڵی زیندانی سینجان لە هەشتەمین رۆژدا دەستیپێکردەوە. میدیاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە و ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەرانی هەدەپە ەبشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد. بەر لە دانیشتنەکە سانجار قسەی کرد.

سانجار وتی، " لە هەموو روویەکەوە نایاساییبوون بەردەوامە. لە هیچ دۆزێکدا بەم ئەندازەیە کردەوەی کەیفی و بە ئەنقەست ئەنجام نەدراوە. هیچ نەبێت بەپێی یاساکانی بجووڵێنەوە. دادگاییکردنێکی یاساییمان تێپەڕاندووە، ئەوەی لێرە ئەنجام دەدریت، دادگاییکردنێکی بەپەلەیە."

سانجار ئاماژەی بە نایاساییبوون کرد

سانجار ئەوەی خستەڕوو، " کات کورتکراوە. دۆزەکە ٣ هەزار و ٥٠٠ لاپەڕەیە و لە ٣٢٤ فاییل پێک دێت، بەڵام رێگە نادرێت خۆیان بپارێزن. رووبەرووی شایەدحاڵی شاراوەمان دەکەنەوە. شایەدحاڵی شاراوە دۆخێکی نائاساییە. هیچ بارودۆخێکی تایبەت بوونی نییە. لە دۆزی کۆبانێدا شایەدحاڵی شاراوە بووەتە شتێکی ئاسایی و رەگەزێک. ئەم دۆزە بەشێکی گرنگی دۆخی سیاسی تورکیاە. ئامانجی سەرەکی دەسەڵات دەستبەسەرداگرتن دوارۆژی ئەم وڵاتەیە. دەستبەسەرداگرتنی دوارۆژی رەوای ئەم وڵاتەیە. لەناوبردنی تێکۆشانی دیموکراسی و هەولدانێکە بۆ لەناوبردنی دوارۆژی وڵات."

ئەم دۆخە پەیوەندی بە هەموو کەسێکەوە هەیە

سانجار رایگەیاند کە ئەگەر ئەم دۆخە بە تەنها بۆ هەدەپە بێێت یان وەک دۆخێکی تایبەت ببینرێت، هەڵەیەکی زۆر گەورەیە. لیژنەی دادوەران دۆخەکە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان دەگۆڕن. واتە نەک بە پێی یاسا، بە پێی رێنماییەکانی دەوڵەت دەجوولێنەوە. نمونەی ئەوەمان هەفتەی رابردوو زۆر بە باشی بینی.

ئێمە دەتوانین بەرگری لە خۆمان بکەین

ئێمە دەزانین لە بەرانبەر هەموو جۆر نایاساییبوونێک و لە هەموو دۆخێکی سەختدا خۆمان بپارێزین. هەر وەک چۆن هاوڕێکانمان لە هۆڵی دادگا خۆیان پاراست. هەڤاڵانمان باسی یاسا دەکەن. ئێمە ئەم راستیە بۆ گەلەکەمان بە هەموو شێوەیەک روون دەکەینەوە. لە سیاسەتی دیزاینکردنی سیاسەتی تورکیادا گرێیەکی گرنگە. پێویستە هیچ پراکتیکێکی ئۆپۆزسیۆن و لایەنە دیموکراتەکان رۆڵی سەیرکردن نەبینێت، ئەم دۆزە دوارۆژی ئەم وڵاتە دیاری دەکات.

پێویستە بە بەردەوامی بەرخۆدان بکەین

سانجار راشیگەیاند کە کۆتایی ئەم حکومەتە نزیکە و وتی، " ئەوانەی دەبنە هۆکاری ئەم ناحەقیە یان بە ئەنقەست ئەم کردەوانە دەکەن، وەک زۆر نمونەی دیکەی نێو مێژوو، لە بەرانبەر دادگا راستەقینەکان حساب دەدەن. ئەو کاتە هیچ شتێک رزگاریان ناکات. ئەم وڵاتە شایەنی ئەم دۆخە نییە. ئەم دەسەڵاتە لە ماوەیەکی کورتدا رادەگیرێت. لە یەکەم هەڵبژاردندا ئەم حکومەتە دەچێت و هەم لە رووی سیاسی و هەم لە رووی یاساییەوە باجی هەڵەکانی دەدات. بۆیەش پێویستە ناکات لە تێکۆشانی دادپەروەریدا یەک چرکەش بوەستین. ئەوانەی کە دەبنە هۆکاری بەهێزی ئەم دەسەڵاتە پێویستە بە زوترین کات پێداچوونەوە بە دۆخەکەیان بکەن."

ف.ق