چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایا بۆ ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزل، کە لە کۆمەڵکوژیی ٢هەمی پاریسدا شەهید بوون، بەردەوامە. سەردانی گەل و رێکخراوەکان و دامەزراوەکان بۆ پرس و ماتەمینیش بەردەوامە.
شاندێک لە ویلایەتی راین ویستفالیای باکوور (NRW) لە وڵاتی ئەڵمانیا پێکخاتوو لە پەرلەمانتار بێریڤان ئایماز، مارک بێرتهۆڵد بەڕێوەبەری دامەزراوەی هاینریش بۆڵی فەرەنسی، محەمەد تانریڤەردی سەرۆکی کۆمەڵەی کورد لە ئەڵمانیا و جاهید بەشیر سکرتێری کۆمەڵەی کورد لە ئەڵمانیا ڕۆیشتن بۆ ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایا و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهیدان کرد.
بێریڤان ئایماز سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند، کورد کراونەتە ئامانجی هێرشەکان و وتی، "بیانیی زۆر لە فەڕەنسا هەیە، بەڵام ئەمە ڕاستییەکە، کە جێگای مشتومڕ نییە، کە ئەو کەسە کوردی کردووەتە ئامانج و ئەم هێرشەی ئەنجام داوە. ئەو هێرشە لە دژی کوردانە. پێویستە دادگای فەرەنسا ئەو کێشەیە بە قووڵی بگرێتە دەست. پەردەپۆشکردنی دۆسیەی کۆمەڵکوژییەکەی ١٠ ساڵ لەوە پێش، بووە ڕەخساندنی هەل بۆ ئەم هێرشەی ئێستا".
ژ.ت