شاندی کەنەکە لە سەر سنوری بیلارووس و پۆڵەندایە

شاندی کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەموس گەیشتە سەر سنوری بیلارووس و پۆڵەندا.

لەکاتێکدا کە کێشەی پەنابەرانی سەر سنوری بیلارووس و پۆڵەندا بەردەوامە، دوێنێ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) رایگەیاندبوو کە شاندێکی بۆ سەر سنوری هەردوو وڵات دەنێرێت.

شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی کەنەکە گەیشتە سەر سنوری بیلارووس و پۆڵەندا کە قەیرانی مرۆیی لەوێ بەردەوامە.

شاندەکە لەسەر سنور لەگەڵ پەنابەران کۆبووە و گوێی لە کێشەکانی پەنابەران گرت.

شاندەکە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی پەنابەران کە سەر سنوری بیلارووس و پۆڵەندان و چاودێریکردنی دۆخیان، لەگەڵ بەرپرسانی بیلارووسیا و پۆڵەندا کۆدەبێتەوە.

ف.ق