شەبنەم کۆرۆر فینجانی ئازاد نەکرا
ئەمڕۆ دانیشتنی دادگاییکردنی شەبنەم کۆرۆر فینجانجی بەڕێوەچوو و جارێکی دیکە فینجانجی ئازاد نەکرا و دانیشتنەکە بۆ ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ دواخرا.
ئەمڕۆ دانیشتنی دادگاییکردنی شەبنەم کۆرۆر فینجانجی بەڕێوەچوو و جارێکی دیکە فینجانجی ئازاد نەکرا و دانیشتنەکە بۆ ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ دواخرا.
شەبنەم کۆرۆر فینجانی بەهۆی ئەوەی رایگەیاندبوو، پێویستە لێکۆلینەوە لە چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بکرێت کە لە باشوری کوردستان لەدژی گەریلاکانی هەپەگە بەکاری دەهێنێت و بەو هۆیەوە بە تۆمەتی ' بانگەشەکردن بۆ تیرۆر' دەستگیرکرا. ئەمڕۆ دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنی فینجانجی لە دادگای چاغلایانی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو. هاوپیشەکانی فینجانجی، نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنیەکان، سیاسەتمەداران و نوێنەری دەزگا و ناوەندە نێودەوڵەتیەکان بەشداریان لە دانیشتنی دادگادا کرد.
پارێزەرانی فینجانجی بەرگریان لە موەکیلەکەیان کرد و رایانگەیاند کە شەبنەم کۆرۆر فینجانی هیچ تاوانێکی نەکردووە و داوایان کرد ئازاد بکرێت.
دوای پارێزەران، لیژنەی دادگا بۆ ئەوەی داواکاری فینجانجی و پارێزەرانی بۆ ئازادکردنیی هەڵبسەنگێنێت، ناوبڕیدا.
دوای ناوبڕەکە، لیژنەی دادگا بریارەکەی ئاشکرا کرد و داواکاری ئازادکردنی فینجانجی رەت کردەوە و دانیشتنەکە بۆ ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ دواخست.
ف.ق