شەهیدانی پاریس و سلۆپی لە ئارائو یادیان کرایەوە

سیاسەتمەدار و چالاکوانان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە پاریس و سلۆپی شەهیدکران، لە شاری ئارائوی سویسرا یادیان کرایەوە و کۆموڵکوژیەکان شەرمەزار کران.

سیاسەتمەدارانی کورد سێڤێ دەمیر، پاکیزە ناییر و فاتیمە ئویار کە لە ٤ی کانونی دووەمی ٢٠١٦دا لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید کران، هەروەها ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهید کران، ئەڤین گویی، میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزل کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لەلایەن هەمان هێزەکانمانەوە شەهید کران، لە شاری ئارائوی سویسرا یادیان کرایەوە و کۆمەڵکوژیەکان شەرمەزار کران.

لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ژنانی رۆژبین لە ئارائو چالاکی ئەنجامدرا. چالاکیەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد. بێ وەستان دروشمی ' شەهید نامرن، بێ سەرۆک ژیان نابێت، بژی پشتگیری شۆڕشگێری' وترانەوە.

دواتر شەڤین باتو ئەندامی تەژەکە – ئە قسەی کرد، یادی شەهیدانی پاریس و سلۆپی کردەوە و وتی، " ئاشكرانەکردنی یەکەم هێرشی پاریس دوای ١٠ ساڵ بووە هۆکاری هێرشێکی دیکە. سەرەتا فەڕەنسا و هەموو وڵاتانی ئەوروپا بەرپرسیارن لەوەی کە پێویستە راستیەکان ئاشکرا بکەن. لە کۆمەڵکوژی پاریسدا بە تایبەتی ژنان شۆڕشگێری دەکرێنە ئامانج. ئێمە خاوەنداری لە شەهیدەکان دەکەین و تێکۆشان بەرەو سەرکەوتن دەبەین.

دواتر دیلان چەتین کایا وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی رۆژبین قسەی کرد و وتی، " چالاکوانە ژنەکان بە تایبەتی دەکرێنە ئامانج. ئێمە وەک گەلی کورد و ژنانی کورد، تاوەکو کۆتایی بەرخۆدان دەکەین. تاوەکو مسۆگەرکردنی ئازادی رێبەر ئۆجالان و هەموو ژنان، دەست لەم تێکۆشانە هەڵناگرین. بەڵێن بە هەڤاڵانی شەهید دەدەین کە ژیانێکی ئازاد بخوڵقێنین."

دوای لێدوانەکان، مۆم بۆ یادکردنەوەی شەهیدان هەڵگێرسێنران. دواتر بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی ٧ی کانونی دووەم لە پاریس کرا و چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق