شەهیدانی "تابووری نەمران" لە پاریس یادکرانەوە
بۆ ئەندامانی تابووری نەمران ئەرداڵ شاهین (حەسەن ئۆگوز) و ڕۆژهات زیلان (ئۆزکان شاهین) کە ١ ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە چالاکیی فیداییان ئەنجامدا، لە گەڕەکی ڤیلینۆڤی پاریس بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
بۆ ئەندامانی تابووری نەمران ئەرداڵ شاهین (حەسەن ئۆگوز) و ڕۆژهات زیلان (ئۆزکان شاهین) کە ١ ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە چالاکیی فیداییان ئەنجامدا، لە گەڕەکی ڤیلینۆڤی پاریس بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
مەراسیمەکە لە ناوەندی کەلتووریی جگەرخوێن بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە ئەرداڵ شاهین و ڕۆژهات زیلان و هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی مێژووی تێکۆشانی ئەرداڵ شاهین و ڕۆژهات زیلان و چالاکییەکانیان پیشاندرا. سینڤزیۆنێکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و نوێنەری دەم پارتی لە ئەوروپا فەیسەڵ ساری یەڵدز و هاوسەرۆکی جەدەکە_فە شاهین پۆڵات قسەیان کرد.
فەیسەڵ ساری یەڵدز ئەرداڵ و ڕۆژهات و تەواوی شەهیدانی بیرهێنایەوە و تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ٥٠ ساڵە، هەروەها لەسەر قەیرانە ئابوور و کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا ڕاوەستەی کرد.
شاهین پۆڵات ڕایگەیاند هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ساڵێکی تێپەڕاند، تیشکی خستەسەر گرنگی "کۆنسێرتی ئازادی" کە ١٩ ی تشرینی یەکەم لە پاریس ئەنجام دەدرێت و بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە کۆنسێرتەکە.
مەراسیمەکە بە قسە و پەیامی پشتگیری کۆتایی هات.