شوێنپەنجەی ئەنقەرە لە کۆمەڵکوژیی دووەمی پاریسدا

ئەرتوگرول کورکچو ڕایگەیاند، لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا تەنیا ئەنقەرە بەرژەوەندیی هەیە و وتی: "ئەنقەرە هەموو ئەو شوێنانە، کە کوردی تیادایە بۆ خۆی بە مەیدانی جەنگی دەزانێت و سورە لەسەر ستراتیژیی "سەرکوتکردنی ڕاپەڕین" بۆ پەڕینەوەی بۆ ساڵی ٢٠٢٣".

ئەرتوگرول کورکچو سەرۆکی فەخریی هەدەپە لەبارەی هێرشی چەکداری بۆ سەر ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردیی ئەحمەد کایا لە پاریس و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

کورکچو رایگەیاند، لە هێرشە چەکدارییەکەی پاریسدا تەنها بەرژەوەندی ئەنقەرە هەیە و وتی: "نیشانەشی ئەوەیە، ئەنقەرە هەموو ئەو شوێنانە، کە کوردی تیادایە بۆ خۆی بە گۆڕەپان و مەیدانی جەنگ دەزانێت و 'ستراتیژیی نەژادپەرستانەی خۆی بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕین' لە ساڵی ٢٠٢٣شدا درێژە پێدەدا".

کورکچو کۆمەڵکوژکردنی ٣ مرۆڤ و هەڵوێستی ئەنقەرەی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی ئەنقەرە هەڵسەنگاند و وتی: "ئەنقەرە بۆ ماوەیەکی زۆر بێدەنگ بوو و چاوەڕێی وتەوەرگرتنی سەرەتایی لە هێرشبەرەکە بوو. هیوای "یەکێک لە هێرشە ڕەگەزپەرستە ئاساییەکان"ی بەڕێوبەری ئاسایشی پاریس و وتەلێوەرگرتنی سەرەتاییە هێرشبەرەکە، کە لە میدیاکاندا بڵاو کرایەوە بە دڵی ئەنقەرە بوو. خۆی وتبووی "من نەژادپەرستم، لەبەر ئەوەی نەژادپەرستم، ئەوانم کوشت" هێرشبەرەکە هەناسەی بە بەر دەسەڵاتی ئەنقەرەدا هێنایەوە، بەڵام دوو ڕۆژ دواتر وتی: 'من دەمزانی کوردن و بۆ ئەوەی لە کورد بدەم هێرشم کرد'. دەسەڵاتدارانی پاریسیش بۆ پەردەپۆشکردنی جدییەتی دۆخەکە دەستبەجێ هێرشبەرەکەیان برد بۆ 'نەخۆشخانە'. ڕوونە ئەو بە دەستێوەردانێکی نوێوە لەو ڕۆژەوە سەرلەنوێ دەستگیرکرایەوە".

کورکچو ڕایگەیاند، "تۆمەتبارێکی تیرۆریستی" هەیە، کە دەبێت ئیدی لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیی لەگەڵ ئەنقەرەدا بکرێت و وتیشی: "مارین لو پێن بۆ خۆی ئەو کۆمەڵکوژییەی ئیدانە کرد، ئەوەش نیشانی دەدات، کە وێنەی گشتیی کورد لە ناو کۆمەڵگای فەرەنسادا چییە.  کورد کۆمەڵگایەک نییە، کە لە سیاسەتی ڕەگەزپەرستی لە فەرەنسا بەرامبەر بە کۆچبەران بکرێنە ئامانج. کورد کۆمەڵگایەک نییە، کە لە ڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە شەڕی کۆمەڵگای فەڕەنسی بکات. ئەم تاوانە تەنیا لە بەرژەوەندیی نەژادپەرستانی تورک دایە لە ئەنقەرە. هەم ئاژاوەگێڕی و کاری تێکدەرانەی بۆزکورتەکان (نەژادپەرستانی تورک) لە کاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی ڕۆژی شەممە لە پاریس و هەم هەوڵەکانی وەزیری بەرگری بۆ مافدارنیشاندانی بۆزکورتە تێکدەرەکان و هەوڵەکان بۆ ڕەشکردن بووە هۆی ئەوە دەیان هەزار کەس بەرەو مەیدانەکان بڕۆن، ئەوەش نیشان دەدا، کە بلۆکی ئاکەپە - مەهەپە لە گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆنی کۆمەڵکوژیی دووەم لە پاریس بەشدارن".

'ئەردۆغان داوا دەکات سی پی تی لە سەر ئۆجالان بێدەنگ بێت'

ئەرتوگرول کورکچو گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵوێستی کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپای لەسەر ئەو بابەتە هەڵسەنگاند و وتی: "ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا پێویستیان بە ناوچەی پشتێن و دابڕاو لە نێوان ڕووسیا و دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکاندا هەیە. ئەوەش رژێمی ئەردۆغانە. پاسەوانێک بۆ بەر دەرگاکە پێویستە تاوەکو بتوانێت شەپۆلی کۆچکردن لە باشوورەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا بوەستێنێت. ئەمەش بە ڕژێمەکەی ئەردۆغان  دەکات. ڕۆژئاوا پێویستی بەجێبەجێکردنی گەمارۆی سەر ڕوسیا و گەیاندنی گەنمی ئۆکرانیایە لە دەریای ڕەشەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان. ئەمەش بە ڕژێمی ئەردۆغان دەکات. بۆ ئەوەی ناتۆ بتوانێت سکاندیناڤیا بکاتە ئەندامی ناتۆ پێویستی بە ڕەزامەندیی تورکیا هەیە. ئەوەش هەر بە رژێمەکەی ئەردۆغان دەکات. سی پی تی وەک ئامێر پێوەری پلەکانی رێختەری بومەلەرزە نیشانی دەدات، کێشەی نێوان دەوڵەتانی دەوڵەتانی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا گەیشتووەتە چ ئاستێک،  چونکە ئاشکرایە ئەردۆغان دەیەوێت سی پی تی لە بەرامبەر ئۆجالان دا بێدەنگ بێت. هەتا ئەنجومەنی ئەوروپای لە پشتەوە بێت، نابێت مرۆڤ چاوەڕێی لە سی پی تی بێت، کە لە بەرامبەر تورکیادا بوەستێتەوە".

چالاکیی دانیشتنی پەرلەمانتارانی هەدەپە چالاکییەکی شکۆدارە

کورکچو وتی، تێکۆشان ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی پارێزەران و بنەماڵەکان لەگەڵ ئیمڕاڵی تێکۆشانێکی مافدارانە و بۆ هێنانەدیی مافەکانە.

ئەرتوگرول کورکچو راشیگەیاند، چالاکیی پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە بەردەم وەزارەتی داد کارێکی گرنگ و پێویستە و وتی: "کاتێک ڕژێم گۆشەگیریی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپاند کاری بۆ ئەوەکرد، کە ملیۆنان کەس گۆشەگیر بکات، لەبەر شەوەش ئەو پەرلەمانتارانەی لەلایەن گەلی کوردەوە بۆ پەرلەمان نێردراون، بێگومان دەبێت ئەو 'ئەشکەنجەیە' بخەنە ڕۆژەڤ و بەرنامە و ئەجیندای تورکیا.  عەبدوڵا ئۆجالان هاوڵاتییەکی کۆماری تورکیایە، بۆیە پاراستنی ئەو مافە تەنها ئەرکی نوێنەرایەتی هەدەپە نییە، دەبوو ئەرکی هەموو ئەندامانی پەرلەمان بوایە. لەبەر ئەوەی لە مێژە پەرلەمان دەستی لە خۆی بەرداوە،  بێشک ئەرکی پەرلەمانتارانی هەدەپەیە، کە بۆ پاراستنی مافەکانی ئۆجالان و ئەو سوێندەی کە خواردویانە دەستبەکار ببن، چونکا لە سوێندەکەدا وتویانە "پێویستە هەمووان سوود لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان وەربگرن"، بۆ ئەوەش پەرلەمانتارە شکۆمەندەکانیش ئەو کار و چالاکییە ئەنجام دەدەن".

ژ.ت